ئاڵەکۆک

ڕاژۆر add_a_photo
ڕاژۆر هۆنراوەکان
٦. ڕێگای عەشق
هەناسەکەم
ئەی گوڵی ئەو دێو پەرژینی هیواکانم
ئەی بەیانی یەکەم ڕۆژی سەرهەڵدانم
بۆنی بەهار بۆ باخچەی وشک و ژاکاوم
تریفەی مانگ بۆ شەوی تاریک و ماتم
خۆشەویستی نێو دڵ و نێو شێعرەکانم
پاش دیتنت
چیتر هەوارگەی وێرانی ژینمم نەدی
پاش ناسینت
خەمەکانم بیر چۆتەوە
پاش پێکەنینت
هەموو دونیا بە پێکەنینەو دەبینم
پاش گریانت
هەور تا ئێستاش دەبارێت
پاش ڕوویشتنت
ئاخ کە هیچم بیر نەماوە
تەنیا ئەوەندە دەزانم
جەستەیەک بووم پڕ لە ئازاری خەیاڵم
پەیکەرێک بووم نوقمی برین
خۆمم بینی کە لە ئازایەتی بەتاڵم
تۆ ڕەنگی دونیای ڕەشم بوویت
تۆ خەونی شەوی گەشم بوویت
هێز و دەماری لەشم بوویت
له بێدەنگی و کپی جیهان
تۆ مووسیقای دڵکەشم بوویت
غەریبێک بووم ماندوو و بێ گیان
ڕێگام لێ ون بووبووەوە
تۆ بوویت بە شەقامی چوونم
بۆ وڵاتی عەشق و ئەوین
نووسین: ڕاژۆر

پەراوێز edit