گەر پێم بڵێن
کتێبی ژینت بنووسە
کەلوپەلی زۆرم نابێت
تەنیا
بە قەد ڕۆژانی تەمەنم
بۆ تەواوی ئەو کاتانەی
نوقمی خەیاڵ و خەفەت بووم
لاپەڕەی ڕەش وێنەی بەختم
پێنوسێک بۆ نەشتەرگەری
یەک بە یەک بیرەوەرییەکان
پڕ بێت لە جەوهەری گەشی
خوێنی دڵم
دەست پێدەکەم
پڕی دەکەم لە سکاڵا
لە خوا و لە خۆم و لە مرۆڤ
لە جوگرافیا و لە سرووشت
لە سواڵکەر و لە سەرۆک
لە پاساری و لە پەپویۆک
له جوانی و له خراپی
بەڵام بۆ دوایین لاپەڕەی
ئەم کتێبە خەماوییە
لە سەر کاغەزێکی سپی
سپی وێنەی باڵ فریشتە
بە پێنووسی شینی ئەوین
تەنیا یەک وشە دەنووسم
خۆشەویستی... !
کتێبی ژینت بنووسە
کەلوپەلی زۆرم نابێت
تەنیا
بە قەد ڕۆژانی تەمەنم
بۆ تەواوی ئەو کاتانەی
نوقمی خەیاڵ و خەفەت بووم
لاپەڕەی ڕەش وێنەی بەختم
پێنوسێک بۆ نەشتەرگەری
یەک بە یەک بیرەوەرییەکان
پڕ بێت لە جەوهەری گەشی
خوێنی دڵم
دەست پێدەکەم
پڕی دەکەم لە سکاڵا
لە خوا و لە خۆم و لە مرۆڤ
لە جوگرافیا و لە سرووشت
لە سواڵکەر و لە سەرۆک
لە پاساری و لە پەپویۆک
له جوانی و له خراپی
بەڵام بۆ دوایین لاپەڕەی
ئەم کتێبە خەماوییە
لە سەر کاغەزێکی سپی
سپی وێنەی باڵ فریشتە
بە پێنووسی شینی ئەوین
تەنیا یەک وشە دەنووسم
خۆشەویستی... !