دەستم بەرمەدە
من لە گێژاوی خەفەت
هەتا سنووری ئەندیشە و
تا ئەوپەڕی بیرۆکەی تاڵی یەخسیری
لە باوەڕی خۆمدا نوقمم
دەستم بەرمەدە
لە گیانمدا هێزێک نییە بۆ سکاڵا و بۆ گازەندە
لە چاومدا خەونێک نییە بۆ کۆتایی
شەوگاری پڕ لە دڵگیری
لە ڕۆحمدا هەستێک نییە بۆ رزگاری
لە ئامێزی بی پەنایی
ئەگەر کە تۆش دەستم بەردەیت
خەم دەمێنێ و زیگار و ژان
من دەمێنم و شێعرێک مردوو
کە هەستم هەرگیز نەیدرکاند.
من لە گێژاوی خەفەت
هەتا سنووری ئەندیشە و
تا ئەوپەڕی بیرۆکەی تاڵی یەخسیری
لە باوەڕی خۆمدا نوقمم
دەستم بەرمەدە
لە گیانمدا هێزێک نییە بۆ سکاڵا و بۆ گازەندە
لە چاومدا خەونێک نییە بۆ کۆتایی
شەوگاری پڕ لە دڵگیری
لە ڕۆحمدا هەستێک نییە بۆ رزگاری
لە ئامێزی بی پەنایی
ئەگەر کە تۆش دەستم بەردەیت
خەم دەمێنێ و زیگار و ژان
من دەمێنم و شێعرێک مردوو
کە هەستم هەرگیز نەیدرکاند.