ئاڵەکۆک

ڕاژۆر add_a_photo
ڕاژۆر هۆنراوەکان
١٦. لێرە بڕۆ
ئەی نێچیری بێ هێزی خاو
ئەی ئاوێنەی هەموو چاوەڕوانییەکان
ئەی پەپوولەی دڵسووتاوی ئەوینداری
ئەی باڵندەی باڵ شکاوی
بڕوا مردوو و خۆزگە کوژراو
سەربەخۆی کەلەپچە کراو
تینووی سەرمەست لە خەیاڵی دڵۆپێک ئاو
لە قووڵایی چاوەکانت
چیرۆکی شەو بێدارییەکان
لە دەستی زرو و گرساوت
ژیاننامەی حەک کراوی
چەوساوەکان
هەژارییەکان
لە ئەسرینی گەشی گیانت
زەریای خەم و سەحرای خەفەت
لە خانووی بێ دەرگای دڵت
میوانداری بنەماڵەی تەنیاییەکان
هیوات بە مانەوە نەبێت
دڵت لەت لەت کۆ بکەوە
بیخە نێوان جانتاکەت و لێرە بڕۆ
خولیات گەڕانەوە نەبێت
هێندە بڕۆ و دوور بکەوە
هەتا بگەیتە ئەو شوێنەی
بە قەد ڕێخێک بۆنی ئێرەی پێوە نەبێت
٢٤ سەرماوەزی ٢٧١٥
نووسین: ڕاژۆر

پەراوێز edit