ئەگەر من
سەرۆکی ڕەگاژۆی بەرزی بم
چرکەکان چۆن ڕۆدەچن
بە جەرگی هەژاران
ئەگەر من سوڵتانی ئەقیانووسم ...... بە شەپۆلی شەیدایی دا
گەوهەری واتا
لە قووڵایی خەیاڵ دا چۆن وەناسم
من خولخوولەی خەونەکانی ئادەم و حەوایەک
لە لەنگەرم دا غەڵەتە
بمگۆڕن
من لە شاشەی شانازی دا ....... قەوارەیەکی شڵێوم
.....
،،،،،
بمکوژێنەوە ..... مەرگ
بە تریفەی ڕەنگەکان .... من کەژاوەی گڵۆپەکانم
ڕەنگە لێک هەڵگەڕێن لەو شێعرە دا
(دیدار بۆ کتێبان )
ئەخر من کە
سەرۆکی بەرینی بەرزی بم
بە پێواژۆی فرمێسکان
سیمای جوانە مەرگان چۆن وەناسم
کە ئازادی بە ئاوازی دیلی بمڵێتەوە
لەوەتا شێلگیرە ..... هەتاومان
لە شەرارەی شەرابی شێتی دا
هەموو شەوێ سفرەکەمان لێم دەتۆرێ
لە داخی پارووی ئەو شێعرە وجاغکوێرانەم
هەموو شەوێ
سفرەکەمان گۆڕستانی مێروولەکانە
ماڵەکەمان دەشتێکی بێ سنوور
شەڵاڵی رۆحفڕینە
بمحەسێنەوە ،،،، مەرگ
من کۆزی ساوام
لە گەمارۆی گوورگەکانی سوڵتان دا
تازە بوومەتەوە لە ئەوین و
هەوێنی خینکاوم
بە شێعرم کەن
شاعیرانی سەدەی هەڵەسوونە
منی سێبەرشکێن
حیکایەتی مارەکانی نیوەشەوان ....لە خەونم دا
فرمێسکم
پەیام....... بەری پەرتەوازەکان
لە زمزمەی خوڕافات
بە خەساری موعجەزەدا........ باڵ دەکڕێ خەیاڵ
هەر وتم
گازندەیەک بەگەوزی تووڕەیی
ئەسپاردەی گزینگی حەق بێ
هەر وتم
شکایەت لە پێشەنگی ...... رێگا داخراوەکان
داخرام
بە خەیانەتی خەیاڵێکی یاغی خواز
شەرحم کەن ..... شارەزایانی
شێعری شەرم و شانازی
لە زمانی لەرزۆکم دا .... جوانی ڕزاوە
یان ...... دارەدارەی واتا نەڕسکاوە
بمپارێزن لە پەڕاوێزی پووچەڵبوون
کە من بەڕووی پیرەکانی هەڵگووردم
لە مێژە .... لە مێژووم دا
پەنجەیەکی بریندار
لە دابێژانی رۆحم دا
چەند ساڵە
زڕەئەستێرەیەک بە دهۆ ڕامدەخوشێنێ
بۆ شێوەردی دڕووجار
چەند سالە
لە گوڵبژێری چریکەیە و
لە چڕژانی بروسکەیە و
حەزی لە گڵنانی گڵۆپە
من سەرۆکێک دەناسم
لە جەوهەری بێ جووڵەدا
هەر ئەلف و بێی بێیاسایی
بە کۆتر دەڵێتەوە
سەرۆکی ڕەگاژۆی بەرزی بم
چرکەکان چۆن ڕۆدەچن
بە جەرگی هەژاران
ئەگەر من سوڵتانی ئەقیانووسم ...... بە شەپۆلی شەیدایی دا
گەوهەری واتا
لە قووڵایی خەیاڵ دا چۆن وەناسم
من خولخوولەی خەونەکانی ئادەم و حەوایەک
لە لەنگەرم دا غەڵەتە
بمگۆڕن
من لە شاشەی شانازی دا ....... قەوارەیەکی شڵێوم
.....
،،،،،
بمکوژێنەوە ..... مەرگ
بە تریفەی ڕەنگەکان .... من کەژاوەی گڵۆپەکانم
ڕەنگە لێک هەڵگەڕێن لەو شێعرە دا
(دیدار بۆ کتێبان )
ئەخر من کە
سەرۆکی بەرینی بەرزی بم
بە پێواژۆی فرمێسکان
سیمای جوانە مەرگان چۆن وەناسم
کە ئازادی بە ئاوازی دیلی بمڵێتەوە
لەوەتا شێلگیرە ..... هەتاومان
لە شەرارەی شەرابی شێتی دا
هەموو شەوێ سفرەکەمان لێم دەتۆرێ
لە داخی پارووی ئەو شێعرە وجاغکوێرانەم
هەموو شەوێ
سفرەکەمان گۆڕستانی مێروولەکانە
ماڵەکەمان دەشتێکی بێ سنوور
شەڵاڵی رۆحفڕینە
بمحەسێنەوە ،،،، مەرگ
من کۆزی ساوام
لە گەمارۆی گوورگەکانی سوڵتان دا
تازە بوومەتەوە لە ئەوین و
هەوێنی خینکاوم
بە شێعرم کەن
شاعیرانی سەدەی هەڵەسوونە
منی سێبەرشکێن
حیکایەتی مارەکانی نیوەشەوان ....لە خەونم دا
فرمێسکم
پەیام....... بەری پەرتەوازەکان
لە زمزمەی خوڕافات
بە خەساری موعجەزەدا........ باڵ دەکڕێ خەیاڵ
هەر وتم
گازندەیەک بەگەوزی تووڕەیی
ئەسپاردەی گزینگی حەق بێ
هەر وتم
شکایەت لە پێشەنگی ...... رێگا داخراوەکان
داخرام
بە خەیانەتی خەیاڵێکی یاغی خواز
شەرحم کەن ..... شارەزایانی
شێعری شەرم و شانازی
لە زمانی لەرزۆکم دا .... جوانی ڕزاوە
یان ...... دارەدارەی واتا نەڕسکاوە
بمپارێزن لە پەڕاوێزی پووچەڵبوون
کە من بەڕووی پیرەکانی هەڵگووردم
لە مێژە .... لە مێژووم دا
پەنجەیەکی بریندار
لە دابێژانی رۆحم دا
چەند ساڵە
زڕەئەستێرەیەک بە دهۆ ڕامدەخوشێنێ
بۆ شێوەردی دڕووجار
چەند سالە
لە گوڵبژێری چریکەیە و
لە چڕژانی بروسکەیە و
حەزی لە گڵنانی گڵۆپە
من سەرۆکێک دەناسم
لە جەوهەری بێ جووڵەدا
هەر ئەلف و بێی بێیاسایی
بە کۆتر دەڵێتەوە