ئاڵەکۆک

تاهیر مەهابادی add_a_photo
تاهیر مەهابادی شەوێک میوانی گڵکۆی دایەگەورەم
٣. تامەزرۆ بە وەرزی حیلەن..... رێگاکان
غاردەدات لە خەیاڵمان دا ....ئەسپێک
بێ سوارچاک
دەشتێک لە نەبیستن
بە کێوی هاوارم دا بڵاوە
لە گەروومان دا.... بێدەنگییەک رووبارە
لە نهێنی هیوامان دا
گزینگێک درەنگە
،،،،،،،،
لە قسری ئەو ساڵە هەڵەوێژانە دا
تامەزرۆ بە وەرزی حیلەن ..... رێگاکان
رێگاکان .... خینکاون لە تکانی ئارەزوو
رێبوارێک بە دهۆ
شێلگیرە لە شڕۆڤەی شەوەزەنگ
هەنگاومان بە هەوری عەشیرەت و
سێبەرمان لە سەرۆک دا ..... داسەپاوە
تەریقەتمان ... قەتماغەی قەوانێک
لە گوێچکەی مێژوو دا ..... زرینگاوە
.....
ببیسن
حیکایەتی قارەمانێک
لە ئازادی دا دیل و
لە ژیان دا مەرگ و
لە هەوێن دا ..... ژاکاوە
/////
برایانم
دەگەشێنمەوە
نزاکانی یەعقوب
بە حیکمەتی یۆسفێکی دزراوم
دەشەکێنمەوە
گۆچانی مووسا .... بە گژ دەریای بۆتەکان دا
چەندە (فێرعوون )ئاکارن
هەڵدەبەستم
پنجی جووڵانەوە
لە حەجمینی جۆڵایەکی شاکار دا
هەڵفڕێنن
لە خەریتەی لووتکەکان
باڵی هەڵۆیەکی خەواڵوو
////////
برایانم
من برای بردراوو .... بۆ دەراوی خینکاوتان
کە ئەقیانووسێک بە چارەنووسم .... لاسارە
من برای دەرکراوی سۆمای ئاسمانم
بە هەناسە سپی و هەستی سەردارم
لە دارە دارەی پیری ڕا ....... بۆ لەنگەرتان گۆچانم
........
/////
کۆمارێکی بەربڵاوم
لە کۆکردنەوەی لاڵەکان .... بە هەڵەی یاسایی دا
لە ناو هەریمی ئەرغەیانی
ئەو زوڵمەی منی تاساند
چەپۆکی گەورەکانم بوون
...
قاچەکانم لە تایفەی سەفەرن
تەمەنێکە دابەش بوومە
بە سەر غوربەت و خانە خرابی دا
....
هاوڕێکانم
سەردەمێک لە زیندان و ئازار دا
دەزرینگاینەوە
بە گژ شەوەزەنگا
ئەرێ ئەو کات کێ سەرۆک بووو ،،،،،،؟؟؟؟
.......
هاورێیانم
لەمە بەدوا ...... قەڵەمەکەم
لە قازانجی ئەو قارەمانەی دا
کە ڕچەشکێنی زانایی بێ
هیوام .... بەو هەڵۆیانەیە
لە تیژئەنگێوی دا فرینیان .... دەریایە
لەمەبەدوا...... شێعرم
هەستپێوی ...... هەناسە تاساوەکانە
لەمەبەدوا....سەبرم
دەریایەکی تینوو
لە خرۆشانی قڕبوون دا
لەمەبەدوا.... هەستم
بە رێچکەی جەرگی ئەیوب دا
لکاوە بە هەنگاوی یاغی بوون
///////
.......
برایانم ...... غەریبیم وەگەڕ خرا
بە ستەمی بە عاستەمی نەزانیتان
من یۆسفی لە سفەتی بیر دا ... لە بیر چوونەوەم
لەو تەنکە تەمەنەم ڕا
باڵام ئەستۆندەکی ئالاتان
هەناسەم شەماڵی گڕە
سەردێرە لە شکۆی گەشانەوەتان
برایانم ..... ئاوەڵدێراوم بن
دەڕەوێتەوە....... خەونی ئاو لە ترس دا
دەشەکێتەوە
قاقای خینکاوی گەشانەوەتان
.....
برایانە وەرنە دارستانی هەناوم
چۆلەکە هەڵفڕیوەکان ...... بە شەپۆلی چارەنووس
بجۆڕێتەوە چریکەتان
بە چرای چاوەڕوانی دا
بە فانووسی خۆشەویستیم .... هەڵاوەسن سەبووریتان
بە سۆمای یەعقوبی پەشیمانی دا
کە لە شیمانە دا
شپڕێوی یەهوودایە
٢٠١٨/٤/٢٩
نووسین: تاهیر مەهابادی

پەراوێز edit