ئەشێ بگری و بمری
بۆو کاتانەی وا
ئەپاڕێیتەوە لە خوا
ژیانت
سێ دێڕیتر درێژەی پێبێ و
بتوانی لەم ماوەدا
ژانت لە لێڕی ئاواتدا بنێژی!
ئەم ژێرە
سیبرییە یان
ئەستەمووڵە یان
پاغیس؟ ! نازانم!
بەس ئەزانم ئەم ژیانە
ئەلفێکی درێژە
کە شاعیرێ لە یەکەم ڕۆژی ژیانی نووسینیەوە
ئەیکێشێ و
ئەیکێشێ و
ئەیکێشێ و..
بە تەمایە، کە جەوهەری پێنووسەکەی تەواو بوو
تۆزێ سەرەکەی بچەمێنێتەوە و
پەتێکی پێدا ئاوێزان کا و
هەموومان لە دار دا!
دوای خنکانیش، پەتەکەمان پیئەبەخشێ
بەڵام ئەشێ
هەموومان بە پێی خۆمان
بچین بۆ ناو (گ)ـیەکی نەگبەتی چڵکنی چەپەڵ و
یەکتر زیندە بە چاڵ کەین!
-چۆن بەر لە تەواو بوونی جەوهەری شاعیر خۆمان ڕزگار کەین؟
-نازانم،
بەس ئەزانم هەندێک لە ئەلف دەرچوون و
ناویان نرا پەنابەر!
چیشیان سەر هاتووە نازانم،
بەس ئەزانم
تووشی بازنەی (غ)ـیەک هاتوون و
خۆیانیان ون کردووە.
***
شەوێکیان کە ئەم ئەلفە درێژەی پێئەهات..
بۆ بەختی خاوم
گرفە و لرفە و تریفەیەک
دایە گوێ و
دایە چاوم؛
سەرنجم دا، دیم:
کچێکی تازەیە،
لە سەر بانی ماڵی پاڵی ماڵمان
پرسیم لە هاوڕێ:
-ئەوە کێیە؟
وتی:
-ئەوە ناوی (کچە هاوسێ)ـیە.
پرسیم لە شاعیر:
-چۆن بگەمە لای؟
وتی:
-وەک من پەیژەی خەیاڵ ڕاخە!
منیش... ڕامخست
بەڵام ١٨ سانت،
ڕێک ١٨ سانت کەم هات
تا پەنجەکانم بگەیێنمە پاساری بانەکە
لەم بەینەشدا..
کوڕێکیتر، بە بەردی مەڕ مەڕ
پلەکانەی پووڵ و پارەی هەڵچنی و
گەیشتە لای...
منیش،
پەیژەکەم شکا و
لە بەرزاییەکانی ئەلفەوە
داریامەوە ناو باوەشی
(ش)ـیەک!
هێشتا تۆزیک مابوو بگەمە
کە کۆڵێکیان نا بە کۆڵی کۆڵەوارمەوە و
وتیان:
هەچچە!!.
لەشمان
جۆگەی هارەق بوو و
خاوەنەکانمان
تک..تک..هارەقی ئەعلای لێئەگرتین
بۆ ژنەکانی دیسکۆ و کابارە!
_چونکە،
باشترین هارەق
هارەقی لەشی
کۆڵەوارانە... _
ژان: هار و
هار و هارتری ئەکردین تا هاڕەمان لێوە هات.
جارێکیان کە کۆڵ هەڵیگرتبووم
گەیشتمە لووتکەی (ش) و (خ)م دی!
منیش لە خۆشیاندا خۆمم فڕێدا و..
فڕیمە خوارەوە!
بەڵام کە گەیشتم... دیم:
ئەمە (خ) نییە و (غ)یە؛
هەمان (غ) کە پەنابەرەکان تێی ون بوون
کەوتمە ناو ئیجەی (غ)وە و
هەرچی گەڕام و لێکۆڵێنەوەم کرد
خۆمم بۆ نەدۆزراوە؛
بەڵام..
چل و چوار چرکە بەر لە خنکان
کچە کوردێک
دۆزیمیەوە و دامیەوە بە خۆم!
بە باوەشێ، منی خویساوی برد بۆ کافەیەکی (غ)؛
لە کزەبای غەزەبی غەوارەیی (غ) دا
گەرم و نەرم بوو جێگام
لە ناو سنگی کچە کوردا
لە ناو پەنجۆڵەکانی و
ناو مەمکۆڵەکانی کچە کوردا!
***
کچی کورد،
مەمکۆڵەکانت ماڵێکە!
لە ژێر مەمکی چەپتدا
وڵاتێکە،
سەر بەست
سەر بەرز
سەر بە خۆ،
لە فەرهەنگۆکی ئەوێدا
خەم و تەم مانایان ئەبێتە: ژیلەمۆ!
-لەو دەمەوە ڕەتیان ناوم
پەناهم بردووە بۆ ئەوێ
چەن خۆشە خودایە
لەوێدا خەونی شەوێ...
***
چۆلەکە هەڵمینەکانی پەنجەرەی کافە
دوای دەستی، گیان ئەگرن و
هاڕەیان دێ کاتی قەڵەوی:
-ناگەڕێمەوە بۆ (ئەلف)!
(غ) خۆشترە لەگەڵ ئەم
تا (خ) لەگەڵ خەم.
هەر لەم (غ)ـیەدا..
گەرەکمە شەڵاڵی ناوەندی گەڕەکی بم
شەڵاڵی سک و
بەرەکی بم.
***
داری
خەیاڵاوی
بەرزە بەرۆک
بە پەیژە
وا ئەزانێ لاپەڕەی پیتەکان
زەوییە ساف و لووس و تەختەکەی سەر ڕەگەکانییە:
-(تەنیاییمان
لاپەڕەیەکی تۆڕی کۆمەڵایەتییە،
کە هەموو ڕۆژێ
پۆست دا ئەنێ:
نە کەس لایکی ئەکا
نە شوێنی ئەکەوێ! )
***
ڕۆژێ چوومە کافەیەک
چایی نەباتێکم داوا کرد:
تۆیان بۆ هێنام!
لە کتێبفرۆشییەکدا
ڕۆمانی شێعرم ویست
تۆیان پێدام!
لە فڕۆکەخانە
داوای بلیتی پیتی (خ)م کرد
تۆیان بۆ ڕێزێرڤ کردم!
کەی...
کەی گەرەکمە بڕوا کەم
تۆ نیشتمانمی؟؟
بۆ کێ دەس ئەدا
نیشتمانێک بە جەمعییەتی یەک نەفەر؟
لەگەڵ شاخ و باخ و
کانی و دەریا و
پارک و بار و
بەهار و پاییزی تایبەتی؟
گەرەکمە کەی بڕوا کەم نیشتمانی...
لەم چرکەوە
وڵاتی من
وڵاتە بچکۆلەکەی ناو مەمکۆڵەکانییە
لەم چرکەوە:
( ئەی وڵاتم:
دووریت غەریبی
قارت غەریبی
قینت غەریبی
چوونەوە بۆ شارت غەریبی
نەچەشتنی زارت غەریبی... )
***
ئەم پیت پیتانە ژیانە!
لە ڕێگای پیتەکاندا ڕەنگە ئاشق ببین
ڕەنگە نیشتمانی ون بوومان بدۆزینەوە
ڕەنگە بمرین یان
لە دایک بین...
ژیان بۆ ئێمە کە لە پیتی ئەلف لە دایک بووین
بەڵام خەڵکی پیتی (ئەلف) نین
ئەمەیە!
ژیانی ئێمە بێ سەرەتا و کۆتاییە
نازانین لە کوێوە دەستی پێکردووە بۆمان و
چۆن تەواو ئەبێ.
نازانین کە باسی ئەکەین و ئەینووسین
لە کوێوە دەس پێکەین و
چۆن باسی کەین و
چۆن کۆتایی پێبێنین!
هەر ئەوەندە ئەزانین
ئێستا لە پیتی (غ)ین
کەچی پیتی ئێمە نییە!
پیتی (خ)مان ئەوێ
کەچی پیتی ئێمە نییە.
ئەمەیە ژیان لە پیتی (غ)
خۆزگەمە پیتی (ژ):
یان ئەژیت و یان ناژیت
یان ئەژاکێیت و ژیانی
یان ناژاکێیت و ژانی
خۆزگەمە پیتی (خ)!
هەر خۆشییە و هەر خۆشەویستییە و
هەر زەردە خەنەیە و
هەر خەونە!
لە دواییدا
لە کافە غەمگین و غەمبارەکانی پیتی (غ)دا:
ئەشێ بگری و بمری
بۆو کاتانەی وا
ئەپاڕێیتەوە لە خوا
ژیانت سێ دێڕیتر
درێژەی پێبێ و
بتوانی لەم ماوەدا
ژانت لە لێڕی ئاواتدا بنێژی.
ئەم ژێرە
سیبرییە یان
ئەستەمووڵە یان
باغیس؟ ! ئەزانم!
ئەم ژێرە پیتی (غ)ـیە
کە سیبری و ئەستەمووڵ و پاغیس و خاس و خراپی
تێدا کۆ بوونەتەوە...
بۆو کاتانەی وا
ئەپاڕێیتەوە لە خوا
ژیانت
سێ دێڕیتر درێژەی پێبێ و
بتوانی لەم ماوەدا
ژانت لە لێڕی ئاواتدا بنێژی!
ئەم ژێرە
سیبرییە یان
ئەستەمووڵە یان
پاغیس؟ ! نازانم!
بەس ئەزانم ئەم ژیانە
ئەلفێکی درێژە
کە شاعیرێ لە یەکەم ڕۆژی ژیانی نووسینیەوە
ئەیکێشێ و
ئەیکێشێ و
ئەیکێشێ و..
بە تەمایە، کە جەوهەری پێنووسەکەی تەواو بوو
تۆزێ سەرەکەی بچەمێنێتەوە و
پەتێکی پێدا ئاوێزان کا و
هەموومان لە دار دا!
دوای خنکانیش، پەتەکەمان پیئەبەخشێ
بەڵام ئەشێ
هەموومان بە پێی خۆمان
بچین بۆ ناو (گ)ـیەکی نەگبەتی چڵکنی چەپەڵ و
یەکتر زیندە بە چاڵ کەین!
-چۆن بەر لە تەواو بوونی جەوهەری شاعیر خۆمان ڕزگار کەین؟
-نازانم،
بەس ئەزانم هەندێک لە ئەلف دەرچوون و
ناویان نرا پەنابەر!
چیشیان سەر هاتووە نازانم،
بەس ئەزانم
تووشی بازنەی (غ)ـیەک هاتوون و
خۆیانیان ون کردووە.
***
شەوێکیان کە ئەم ئەلفە درێژەی پێئەهات..
بۆ بەختی خاوم
گرفە و لرفە و تریفەیەک
دایە گوێ و
دایە چاوم؛
سەرنجم دا، دیم:
کچێکی تازەیە،
لە سەر بانی ماڵی پاڵی ماڵمان
پرسیم لە هاوڕێ:
-ئەوە کێیە؟
وتی:
-ئەوە ناوی (کچە هاوسێ)ـیە.
پرسیم لە شاعیر:
-چۆن بگەمە لای؟
وتی:
-وەک من پەیژەی خەیاڵ ڕاخە!
منیش... ڕامخست
بەڵام ١٨ سانت،
ڕێک ١٨ سانت کەم هات
تا پەنجەکانم بگەیێنمە پاساری بانەکە
لەم بەینەشدا..
کوڕێکیتر، بە بەردی مەڕ مەڕ
پلەکانەی پووڵ و پارەی هەڵچنی و
گەیشتە لای...
منیش،
پەیژەکەم شکا و
لە بەرزاییەکانی ئەلفەوە
داریامەوە ناو باوەشی
(ش)ـیەک!
هێشتا تۆزیک مابوو بگەمە
کە کۆڵێکیان نا بە کۆڵی کۆڵەوارمەوە و
وتیان:
هەچچە!!.
لەشمان
جۆگەی هارەق بوو و
خاوەنەکانمان
تک..تک..هارەقی ئەعلای لێئەگرتین
بۆ ژنەکانی دیسکۆ و کابارە!
_چونکە،
باشترین هارەق
هارەقی لەشی
کۆڵەوارانە... _
ژان: هار و
هار و هارتری ئەکردین تا هاڕەمان لێوە هات.
جارێکیان کە کۆڵ هەڵیگرتبووم
گەیشتمە لووتکەی (ش) و (خ)م دی!
منیش لە خۆشیاندا خۆمم فڕێدا و..
فڕیمە خوارەوە!
بەڵام کە گەیشتم... دیم:
ئەمە (خ) نییە و (غ)یە؛
هەمان (غ) کە پەنابەرەکان تێی ون بوون
کەوتمە ناو ئیجەی (غ)وە و
هەرچی گەڕام و لێکۆڵێنەوەم کرد
خۆمم بۆ نەدۆزراوە؛
بەڵام..
چل و چوار چرکە بەر لە خنکان
کچە کوردێک
دۆزیمیەوە و دامیەوە بە خۆم!
بە باوەشێ، منی خویساوی برد بۆ کافەیەکی (غ)؛
لە کزەبای غەزەبی غەوارەیی (غ) دا
گەرم و نەرم بوو جێگام
لە ناو سنگی کچە کوردا
لە ناو پەنجۆڵەکانی و
ناو مەمکۆڵەکانی کچە کوردا!
***
کچی کورد،
مەمکۆڵەکانت ماڵێکە!
لە ژێر مەمکی چەپتدا
وڵاتێکە،
سەر بەست
سەر بەرز
سەر بە خۆ،
لە فەرهەنگۆکی ئەوێدا
خەم و تەم مانایان ئەبێتە: ژیلەمۆ!
-لەو دەمەوە ڕەتیان ناوم
پەناهم بردووە بۆ ئەوێ
چەن خۆشە خودایە
لەوێدا خەونی شەوێ...
***
چۆلەکە هەڵمینەکانی پەنجەرەی کافە
دوای دەستی، گیان ئەگرن و
هاڕەیان دێ کاتی قەڵەوی:
-ناگەڕێمەوە بۆ (ئەلف)!
(غ) خۆشترە لەگەڵ ئەم
تا (خ) لەگەڵ خەم.
هەر لەم (غ)ـیەدا..
گەرەکمە شەڵاڵی ناوەندی گەڕەکی بم
شەڵاڵی سک و
بەرەکی بم.
***
داری
خەیاڵاوی
بەرزە بەرۆک
بە پەیژە
وا ئەزانێ لاپەڕەی پیتەکان
زەوییە ساف و لووس و تەختەکەی سەر ڕەگەکانییە:
-(تەنیاییمان
لاپەڕەیەکی تۆڕی کۆمەڵایەتییە،
کە هەموو ڕۆژێ
پۆست دا ئەنێ:
نە کەس لایکی ئەکا
نە شوێنی ئەکەوێ! )
***
ڕۆژێ چوومە کافەیەک
چایی نەباتێکم داوا کرد:
تۆیان بۆ هێنام!
لە کتێبفرۆشییەکدا
ڕۆمانی شێعرم ویست
تۆیان پێدام!
لە فڕۆکەخانە
داوای بلیتی پیتی (خ)م کرد
تۆیان بۆ ڕێزێرڤ کردم!
کەی...
کەی گەرەکمە بڕوا کەم
تۆ نیشتمانمی؟؟
بۆ کێ دەس ئەدا
نیشتمانێک بە جەمعییەتی یەک نەفەر؟
لەگەڵ شاخ و باخ و
کانی و دەریا و
پارک و بار و
بەهار و پاییزی تایبەتی؟
گەرەکمە کەی بڕوا کەم نیشتمانی...
لەم چرکەوە
وڵاتی من
وڵاتە بچکۆلەکەی ناو مەمکۆڵەکانییە
لەم چرکەوە:
( ئەی وڵاتم:
دووریت غەریبی
قارت غەریبی
قینت غەریبی
چوونەوە بۆ شارت غەریبی
نەچەشتنی زارت غەریبی... )
***
ئەم پیت پیتانە ژیانە!
لە ڕێگای پیتەکاندا ڕەنگە ئاشق ببین
ڕەنگە نیشتمانی ون بوومان بدۆزینەوە
ڕەنگە بمرین یان
لە دایک بین...
ژیان بۆ ئێمە کە لە پیتی ئەلف لە دایک بووین
بەڵام خەڵکی پیتی (ئەلف) نین
ئەمەیە!
ژیانی ئێمە بێ سەرەتا و کۆتاییە
نازانین لە کوێوە دەستی پێکردووە بۆمان و
چۆن تەواو ئەبێ.
نازانین کە باسی ئەکەین و ئەینووسین
لە کوێوە دەس پێکەین و
چۆن باسی کەین و
چۆن کۆتایی پێبێنین!
هەر ئەوەندە ئەزانین
ئێستا لە پیتی (غ)ین
کەچی پیتی ئێمە نییە!
پیتی (خ)مان ئەوێ
کەچی پیتی ئێمە نییە.
ئەمەیە ژیان لە پیتی (غ)
خۆزگەمە پیتی (ژ):
یان ئەژیت و یان ناژیت
یان ئەژاکێیت و ژیانی
یان ناژاکێیت و ژانی
خۆزگەمە پیتی (خ)!
هەر خۆشییە و هەر خۆشەویستییە و
هەر زەردە خەنەیە و
هەر خەونە!
لە دواییدا
لە کافە غەمگین و غەمبارەکانی پیتی (غ)دا:
ئەشێ بگری و بمری
بۆو کاتانەی وا
ئەپاڕێیتەوە لە خوا
ژیانت سێ دێڕیتر
درێژەی پێبێ و
بتوانی لەم ماوەدا
ژانت لە لێڕی ئاواتدا بنێژی.
ئەم ژێرە
سیبرییە یان
ئەستەمووڵە یان
باغیس؟ ! ئەزانم!
ئەم ژێرە پیتی (غ)ـیە
کە سیبری و ئەستەمووڵ و پاغیس و خاس و خراپی
تێدا کۆ بوونەتەوە...