ئێوارەیەک
بە جادەیەکدا ئەڕۆشتم
نەمئەزانی بەرەو کوێیە!
لە بەر خۆوە
وتم: ئەی خوا
من بۆ ئاوا
ئاوارە و بێکەس و شێتم؟ !
کەوێک وتی:
تۆ مەستی کچێکی، بۆیە!
لە ناکاو بایەکی ناسک
هەڵیگرتم بەرەو خەیاڵ
سەیرم کرد، دیم:
شەماڵی بای نیگای تۆیە! .
بە جادەیەکدا ئەڕۆشتم
نەمئەزانی بەرەو کوێیە!
لە بەر خۆوە
وتم: ئەی خوا
من بۆ ئاوا
ئاوارە و بێکەس و شێتم؟ !
کەوێک وتی:
تۆ مەستی کچێکی، بۆیە!
لە ناکاو بایەکی ناسک
هەڵیگرتم بەرەو خەیاڵ
سەیرم کرد، دیم:
شەماڵی بای نیگای تۆیە! .