ئاڵەکۆک

ئالان ڕەحمانی add_a_photo
لە چاوانی مەست
دڵۆپ..دڵۆپ..
ئەستێرە دێنە خوارێ
لە چاوانی عاشق
دڵۆپ..دڵۆپ..
خەونی جوان و
لە چاوانی من
دڵۆپ..دڵۆپ..
فرمێسک

دڵۆپ دڵۆپ فرمێسک ئەڕێژم
بۆ ئەو فرمێسکانەی
کە لە چاوانی هەژاران
نەهاتنەخوارێ...
نووسین: ئالان ڕەحمانی

پەراوێز edit