ئاڵەکۆک

مستەفا بەگی کوردی add_a_photo
کوردی دیوانی کوردی
٧٤. شێخ بۆچی لەسەر مەستی دەگەڵ من بە عیتابە
شێخ بۆچی لەسەر مەستی دەگەڵ من بە عیتابە؟
مەر دڵ شکەنی و کافری کەمتر لە شەڕابە؟
عیشق ئەر غەمی هیجرانی نەبێ خۆشە، بەڵێ ڕاست
بێ دەوڵەتی خۆی چاکە بەڵان قۆرتی خەرابە
عاشق کە لە دنیا غەم و هیجرانە نەسیبی
سەد دۆزەخی بۆ تاو دە، چ باکی لە عەزابە؟
هات بۆم سەگی دەرگای و زریقایەوە دەیکوت
هەر لێی گەڕێ با بیگەزێ، ئازاری سەوابە
ئەی دڵ بە تەمای ڕەحمی لە یار؟ نابەڵەدی بۆچ؟
کەی ڕەحمی لە دڵدا بووە ئەو ڕافزی بابە؟
نامەم بە خەمۆشی کە جواب دایەوە زانیم
بۆ من نەنویسێ کە جوابنامە جەوابە
وەعزی عولەما کوردی لە ناو مەجمەعی عوششاق
بێ عەینی قسەی قەوم و گوزارشتی عەزابە

پەراوێز edit