ئاڵەکۆک

مستەفا بەگی کوردی add_a_photo
کوردی دیوانی کوردی
٧٥. شەماڵ جارێ بڵێ بەو سیخمە ئاڵەی دیدە مەخموورە
شەماڵ! جارێ بڵێ بەو سیخمە ئاڵەی دیدە مەخموورە
بە حوسنی عارزی خۆی حەیفە وا بێباک و مەغروورە
ئەمن بۆ فیرقەتی ئەو ڕۆژ و شەو دایم دەناڵێنم
لە دووری من، هەمیشە ئەو کە خۆش خەندان و مەسروورە
لە شادی دوورم و دوژمن، لەگەڵ غەم یار و دەمسازم
هەتا ئەو یارە دڵ ئازارە چاو بە خومارە لێم دوورە
بە عەکسی شەمسی ڕوخسارت لە بەرقی نیمتەنەی ئاڵت
دەسووتێ دەسری عابید، دەڵقی زاهید، سەتری مەستوورە
هوجوومی قول موژەی سەر دڵ نیگاهی سەنگی هیجرانی
دەڵێی هێرش ئەسەر گاور دەکا تابووری مەنسوورە
کە سۆفاری موژەی خەم کرد و هێنای تا بەناگۆشی
موشەخخەس تیری موژگانی بە قەتڵی ئێمە مەئموورە
عەبەس ئیزهاری بێ ڕەحمی، نیگاهی زیللەتی عیشقە
کە ئەو دەستانە وەک دەستانی کوردی فاش و مەشهوورە

پەراوێز edit