ڕەنگی گوڵ گیانا! وەکوو ڕوخسارەکەت ڕەنگین نییە
شەککەری میسری وەکوو گوفتارەکەت شیرین نییە
ئەهلی چین نەققاشی چاکن خۆ، بەڵان تەسویری تۆ
نەقشی خامەی کردگارە، کاری وەستای چین نییە
مەنعی من عەمدەن دەکا ئەغیارەکەت یاخۆ کەرە؟
تالبی پووش و گیا و جۆیای گوڵ و نەسرین نییە
من کە کوژتەی تیغی عەشقم ڕۆژی دیوانی جەزا
بۆچی شاهید بێنم؟ ئاخر کفنەکەم خوێنین نییە
من کە ڕیسوا بووم و تەپڵی عاشقیم لێدا ئیتر
»کوردی»! هیچ پەروای دڵ و سامان و گیان و دین نییە