ئاڵەکۆک

مستەفا بەگی کوردی add_a_photo
کوردی دیوانی کوردی
٥٧. مەگەر ناڵینی من هاتۆتە گۆشی
مەگەر ناڵینی من هاتۆتە گۆشی
کەوا کردوویە تەرکی سورخ پۆشی؟
خەڵاتی دڵبەری و شۆخی کە دەدرا
لە پاش یۆسف موزەییەن بوو بە دۆشی
بەهاری گوڵشەن و حوسن و جەماڵە
بە سوخمەی سەوز و دۆشی بادەنۆشی
فەلەک تۆش عاشقی وەک من، کە ئەمشەو
خەریکی ناڵە و گریە و خرۆشی
مەدە وەعزم لە تۆبەی عیشقی، زاهید!
ئەگەر ساحەب کەماڵ و عەقڵ و هۆشی
لە من بەدتر دەبی زاهید! ئەگەر تۆش
شەڕابی دەستی مەحبووبەی بنۆشی
غەرەز بۆ فەوتی کوردی بوو کە فەوتا
ئیتر بۆ کێیە ناز و خۆفرۆشی؟

پەراوێز edit