شاعیر: کوردی کتێب: دیوانی کوردی سەرناو: مەگەر ناڵینی من هاتۆتە گۆشی مەگەر ناڵینی من هاتۆتە گۆشی کەوا کردوویە تەرکی سورخ پۆشی؟ خەڵاتی دڵبەری و شۆخی کە دەدرا لە پاش یۆسف موزەییەن بوو بە دۆشی بەهاری گوڵشەن و حوسن و جەماڵە بە سوخمەی سەوز و دۆشی بادەنۆشی فەلەک تۆش عاشقی وەک من، کە ئەمشەو خەریکی ناڵە و گریە و خرۆشی مەدە وەعزم لە تۆبەی عیشقی، زاهید! ئەگەر ساحەب کەماڵ و عەقڵ و هۆشی لە من بەدتر دەبی زاهید! ئەگەر تۆش شەڕابی دەستی مەحبووبەی بنۆشی غەرەز بۆ فەوتی کوردی بوو کە فەوتا ئیتر بۆ کێیە ناز و خۆفرۆشی؟ ++++++++++++++++++++++