ئاڵەکۆک

مستەفا بەگی کوردی add_a_photo
کوردی دیوانی کوردی
١١. وەک دوڕڕ و عەقیق نەخشە دەندان و لەبی ئاڵت
وەک دوڕڕ و عەقیق نەخشە دەندان و لەبی ئاڵت
میسلی بەڕەزا پەخشە ئەگریجە و خڕخاڵت
پەنجەت لە حەنا مەگرە سوورێکی تەڵخ ڕەنگە
خوێنی دڵی من ئاڵە بەو پەنجەیی شمشاڵت
نەخلی قەدی چون سەروت چەند دڵبەر و مەوزوونە
سەیری کە چ شیرینە پاوانە و خڕخاڵت!

پەراوێز edit