شاعیر: کوردی کتێب: دیوانی کوردی سەرناو: وەک دوڕڕ و عەقیق نەخشە دەندان و لەبی ئاڵت وەک دوڕڕ و عەقیق نەخشە دەندان و لەبی ئاڵت میسلی بەڕەزا پەخشە ئەگریجە و خڕخاڵت پەنجەت لە حەنا مەگرە سوورێکی تەڵخ ڕەنگە خوێنی دڵی من ئاڵە بەو پەنجەیی شمشاڵت نەخلی قەدی چون سەروت چەند دڵبەر و مەوزوونە سەیری کە چ شیرینە پاوانە و خڕخاڵت! ++++++++++++++++++++++