ئاڵەکۆک

ئاسۆ add_a_photo
ئاسۆ دیوانی ئاسۆ
٨١. تەیارەی نەجات
ئەومیللەتە وا چاوی لەدەستی نەتەوی بێ
گەرهات وبەجێی هێشت، دەبێ هەردایمە کەوی بێ

ئەی دڵ وەرەخۆت ڕابەری خۆت و گوڵی خۆت بە
ئەشڕەف نیە هەرشەخسێ کەنەختێ غەنەوی بێ

قاتڵ نیەباکی لەعەداڵەت، نەلە کوشتـــــــــــار
بڕناوی لەکۆڵ بێت و خەرێک نوێژی شەوی بێ

ئەفغانیی وەکوو داشقەکە بڕوانێ لەمووشەک
ئەو خەڵکە دەبێ دائیمە دیواری نەوی بێ

باوەڕمەکەبەوشەخسە بەموڕفین نەشەیی کات
گەرسوورە ئەگەر شین و ڕەشەو باسکی قەوی بێ

گەر زاڵمێ ڕووی کردە وڵاتت مەکـە باوەڕ
عادڵ، کە فەقیریش بوو، هەوات هەر بەئەویی بێ

عاقڵ ئەوەیە دۆست ودژ و خۆیی بناسێ
ڕامیاریی هەمووی فێڵە کەحەتتا ئەخەوی بێ

قودرەت وەکوو سوێراوە، بیخۆی، تینووتری پێی
جا با سەنەوی یا عەلەوی، یا بەدەوی بـــــێ

زۆر تەنگە دڵم بۆ وەتەنی شیعری خوراسان
زۆرحەیفە هەمیسان وەکوو عەهدی سەفەوی بێ

بێ دەوڵەتیە ئاسۆ! لەنێو غەزنەو کابول
دەوڵەت نەبێ ئەم خەلکە دەبێ هەر فەدەوی بێ
نووسین: کارزان

پەراوێز edit