ئاڵەکۆک

ئاسۆ add_a_photo
ئاسۆ دیوانی ئاسۆ
٨٢. دەستی مەرحەبا
ئەودەمەی دەستت بەعەزمی مەرحەبا هەڵدێنیەوە
هەستی مردوی لاوەتیم، بەو دەستە پێی دەژیێنیەوە

وات ڕفاندن ئەودڵم قەت شوێنەکەی نادۆزمەوە
خێری خزمانت دەگاتێ گەر شەوێ بۆم بێنیەوە

من خەتی چاوت لەسەر سەفحەی نیگا دەخوێنمەوە
تۆ پەیامی شیعری نێو کاناڵەکەش ناخـــــوێنیەوە

سەدچەلت تۆراندم و یەک تاقە لوتفــــــی تۆم نەدی
بۆ قەرارێکی سەعاتیش سەدبەهانەی دێنیەوە

ئەم پەتا پیسەش کەدەوڵەت پووڵی پێ پەیدا دەکا
لێونەماوە هێزی ماچی دم، بەدەس دەمبێنــیـــەوە

دڵ وەکوو کۆرپەی لەداییک دوور، کوڕووی باوەشتیە
ڕەببی خواگیربی ئەگەر، لەوباوشە نەی حاوێنـیەوە

عاشقان فێڵیان نیە، پێشێلی ناکەن مافی کەس
ئەی خودا تۆبڵێی حەقم لە دڵڕەقەی بستێنیەوە؟

خۆزگە ڕۆژێ دەیدی ئاسۆ نامەی ئازادی گەلی
دێ لەڕۆژاوا بەنووکی تەیرەکەی گەرمێنیەوە
نووسین: کارزان

پەراوێز edit