بەسیەتی پایین نشینی، ڕووبە قەندیل سەرکەوە
گوێ لەبەفراوان گرەو ئاوازی کەو مەعنا کەوە
مەدرەسەی کوردن خڕ و زورک تەلان و شیوو دۆڵ
خۆت لە ئەودەرسە درۆییانەی دەیانکوت، دوور خەوە
بەفرو خاک و خوێن کەتێکەڵ بوو شەقایق شین دەبێ
لاپەڕەی مێژووی شەهیدانت بەئەسرین، هەڵدەوە
ئەی گوڵی سووری وڵاتی بێ بەشم، دڵتەنگ مەبە
عاقیبەت وەرزی بەهاریی تەیری گەرمێن، دێتەوە
ڕۆژی ڕوون لەم خاکە هەرسوبحێ سڵاوت لێدەکا
تیشکی زێڕینی وەدەرخست، بەسیە نووستن هەستەوە
جاویدانی ئاو وگیابەند وگەڵا، شەوبۆو کەژن
ماسی نێو دەریایە ئازادیش، هەتا گرتت، نەوە
پیاڵەیێ لای شین وکانیاو وخڕی ئەم بەندەنە
مەستی هێنەرتر لەجامی کاخەکەی کەیخەسرەوە
مەستی بادەی دوندی قەندیل وایە، ئەغیاریی نیە
پیاو لەخۆڕا وەرزی ئازادیی گەلی بیر دێتەوە
گەرچی پیریش مووت وەکوو قەندیل سپی کا، هیچ نیە
کاکە عەسری شادمانیی هەردەمێ بێ هەر هەوە
لادەچێ وەرزی نەخۆشی و دەردی بێ ئاوی وڵات
چیت دەوێ ئاسۆ لەژینی ساڵی کۆرپە داکەوە!