ئاڵەکۆک

ئاسۆ add_a_photo
فەرقی بۆ ئاشق چیە، زستان وپاییز یابەهار؟
وەرزی ئاشق هەر یەکە، بەوشەرتە دیار بێ چاوی یار

با لەسەر بەردو خەتی بزماریی جێ بێڵی ئەسەر
قەت ئەوەندەی شوێن نیە، یار بۆت بنێرێ یادگار

شوێنەوارێ جێ نەهێڵی، دووکەڵی ئەو ئاگرەی
کەوتە مەزرای پێکەنین و تار دەکاتن ڕۆژگار

کۆنە نابێ چەرخشی چەرخی فەلەک، تۆی پیر دەبی
سەهمی ئاشق هەرپەرێشانین لەزوڵف وتار و مار

کۆن دەبێ بەردی بناغەی هەرچی کۆشکی شاهییە
با بەزێڕیش هەڵکەنن لێی، ساڵ ومەو شیعرو شیعار

کۆنە نابێ یادی ئەوچاوانە وا قــــــرتان لـــەیەک
با لەوێ ڕۆژێوە زۆر ڕابووردبێش، شەوگاری تار

سێبەری عیشقت لەسەر بێ، تاوی هاوین ناتگەزێ
یار پەنات دا، ناتەوێ شوورەو قەڵاو کۆشک وتەلار

ئاخ ئەوین! هەرتۆی بەهانە بۆ لەژین دا مانەوە
ئەی هومێد! تۆش هەر بمێنی بۆ دڵانی بێقــەرار

هەر چی ئەفسوون وچپەی جادووگەرە جێناگرێ
خۆت نەخەیتە بەر نیگاهی ڕەحمەتی پەروەردگار

دڵ چیە؟ هەر پارچە گۆشتێکە لە سینگدا خۆێنفشان
چاوچیە؟ ئەو عامیلە، جوانیی ئەگەر بێنێ فشـــار

ئەی جەوان! تالاوەتیت ماوە، بەفیڕۆ دای مەنێ
ساغەری خۆت دەس دەیەو گوێ بگرە بۆ ئاوازی تار

وا نەکەی؟ دەنگێ لەئاسۆی غەیبەوە دێ و پێت دەڵێ:
(تۆش جەوانی؟ ڕامەوەستە! ها بە جێی هێشتی قەتار)
نووسین: کارزان

پەراوێز edit