ئاڵەکۆک

ئاسۆ add_a_photo
ئاسۆ دیوانی ئاسۆ
٧٤. مەدرەسەی ئازادی
ئەوەچل ساڵە فەلای گەنم و ئەوین وغەزەلم
سەیرەهەر کول نەبوە داسی ئەوین وئەمەلم

ڕەوتی یەکڕیزی کەوم دی کەبەرەوکانی دەچوو
من لەوێڕۆژەوە هەر، دژ بەڕچەی شیعری شەلم

شلیی پشتوێندی کچێکی بەشەرم، گرتمی توند
بۆیەهەر ئاشقــی چاوباز ودژی ڕەوتی قەلم

من لەمیحڕاب وشتا شکڵی برۆم زەمزەمە کرد
عاشیرەی چاوبوو لەجێی ڕەمزی تەلەگڕاف وتەلم

ئێستەکەش چاو کەلەهەر چاوێ دەکەم تیشکی ئەوین
دێتە نێو تاریی خەتی دەفتەری شیعرو مەسەلم

داخەکەم قەت نەبوو لەم ڕێگە گوڵێ بگرێ دەسم
کەچی لەم وەرزی کڕۆنا کەسێ بۆتە بەدەلم

ڕاستەمن پیر وئەتۆ جوانی بەڵام سوێند بەخودا
وەکوو چوارساڵە دەڵێ هێستێ کلاسی ئەوەلم

تۆم نەبی لەم تەمەنی وشکیە کوا زەوقی تەڕم؟
تۆم نەبی وەک مەڕەکێویێکی لەنێو زونگ وزەلم

ئەوە چل ساڵە تەمایارم ئەگەر زەنگی خەبات
ڵێدرێ و بچمەوە نێو مەدرەسەی ئازادی گەلم

کێ دەڵێ پیری ئەویندار ڕچەکەی خوارو کەچە
گەر چلی دیکە بژیم هەر بەتەمای هات و هەلم

کە لە ئاسۆوە درەوشاوەبێ ئاڵای گەلەکــــەم
دەیپەرەستم وەکوو عارەب، ئەوە کەعبە وهوبەلم
نووسین: کارزان

پەراوێز edit