ئاڵەکۆک

ئاسۆ add_a_photo
ئاسۆ دیوانی ئاسۆ
٧٣. هێلانە
پێم خۆشە لەسەر دار بەڕوو هێلانە درووسکەم
لەو دارە لەبۆ زوولفی کچان، شانە درووسکەم

وەک پیرە هەجیجی بەگوڵ و مێخەک و قەزوان
بۆگەردنی ئەو دانەیێ گەردانە درووسکەم

پەیمانێ کەتا ئێستەکە قەت قەت نەپساوە
باپەیجێ لەسەر ئەودەم و پەیمانە درووسکەم

فرمێسکی دوچاوی منە ژاڵەی دەمی جۆبار
بۆ گوارە لەئەو قەترەیە دوڕدانە درووسکەم

قاچاخە مەی وچاوی ئەویش پیاڵەشەڕابە
لەو چاوەمەگەر مەجلسی مەیخانە درووسکەم

لەم شارە ئەوەی دۆستە هەمووی دوژمنی دینە
با کولبەیێ لەکێوە غەریبانە درووس کەم

دوکتور چەتەیە، قازی لەفێڵبازیە ئێستا
چون وەزعی چەپی ئێرە - کەبۆکانە - دروسکەم

هێزم دەیە ئەی شاپەڕی ئاواتی ئەوینم
با لانەیێ لەوشاخە بڵیندانە درووسکەم

چاو پڕنەمە، دڵ خوێنە، دەروون پڕ گڕە ئەی من
لەکوێ وەتەنێ بۆ و گوڵە تاقانە درووسکەم؟

عەهدێکە کەکردوومە ئەگەرباسی سەریش بێ
هەر پەرچەمێ لەو زولفە پەرێشانە درووسکەم

سەردەشت و سەقز هەر وەکوو سابڵاغ لەعەزابان
ئاسۆ مەگە هێلانەیێ لای بانە درووسکەم
نووسین: کارزان

پەراوێز edit