ئاڵەکۆک

ئاسۆ add_a_photo
ئاسۆ دیوانی ئاسۆ
٦٧. شێعری من
داخەکەم ئاکامی ژین ئاوداشتن و جێهێشتنە
چاولە ئاواتیش دەکەی، دەریاچەیێکی بێبنە

سەدیەکی ئاواتەکانت نایەنە بازنەی وجوود
کانی ڕوونی ئارەزووشت وشکەبێ عەینی زنە

تا جەوانی، چاوەڕێی ڕۆژێ بگەیتە ویستەکەت
گەر وەدەسکەوت، تێدەگەی سەد مەینەتی نێواخنە

پێت بڵێم تەنیا تریفەی ڕۆشنی شەوگاری ژین؟
هەروەکوو هێمن دەفەرمێ تیشکی ڕوخساری ژنە

ڕاست بڵێ و ڕاست بە لەئاکارت ئەدی خۆت دەوڵەتی
گەر کەمێ لار بی زەرەرتە، باری لار بۆ کەوتنە

چت دەوێ لەم پێنج ودوو ڕۆژەی ژیانی جەبرەکی؟
تاچرایێ هەڵدەکەی، سەد دیوی دیت ناڕۆشنە

بەستە ئیدی ئەی زەروو، کەم خوێنی بێتاوان بخۆ
کواڕەشی ڕووت دادەپۆشێ؟ ئەم چەناگەی کوڵکنە

ئەمڕۆ باوابێ بەڵام وای وای بەڕۆژێ ڕاپەڕن
لاوی بۆکانی و شنۆ و وسەردەشت وسابڵاغ وسنە

ئارەزوومە هەرچی ئینسانە بەئازادی بژی
بەوخودا قەت بۆشەڕ وشۆر لاوی کورد نادەم دنە

هەر کەدیت شیعرێ لە ئاسۆ ڕا بزەی پێبوو بڵێ
ئەوهە شیعرە، جامنیش زوو پێت دەڵێم شیعری منە
نووسین: کارزان

پەراوێز edit