بەو خودا تۆ پاکترینی، حەقیە ترسی لێت هەبێ
بەوخودا تۆ جوانترینی، دەرکەوی وگەر رێت هەبێ
هەر منیشم لایقی عیشق وئەوینی پاکی تۆ
هەرمنم بۆت شێت بوو وم لەوشارەدا یەک شێت هەبێ
من لەسەر تۆ بوومە گەبجاڕی برا وخزم وکەسان
بمدەیە تۆزکاڵێ لەو ئینسافە بێت وپێت هەبێ
باغەوانی باغی سێوت بووم ویەک سێوم نەدی
ئێستاکانەش شەو دەنووسم بۆت پەیامێ نێت هەبێ
مانگی ڕێبەندان ئەوا دوویە، بەنووری چوار چرا
حەیفەشاعیر بێ ونەکەی یادی لەشیعرا، جێت هەبێ
من ئەوینی تۆ و وڵاتم قەت بەزێڕ ناگۆڕمەوە
چەشنی قازی بە! ئەگەر سەد موڵکی شار ودێت هەبێ
خۆش بەحاڵم من لەنێو دونیای مەجازی تۆم هەیە
من کەیاری وەک ئەتۆم هەن، ئەی بڵێی تۆ کێت هەبێ؟
ئێستە ناپرسی لەمن پێت وایە ئا وا چادەکەی؟
عەیبە تا ئەمنت هەیە تۆ مەتڵەبی بێ خوێت هەبێ
سێبەرت لادا لەسەرمن، بوویە سایەی ناکەسان
یار یەکێ، ئەڵڵا یەکێ، بۆ تۆ مەسیحیت سێت هەبێ؟
شیعری ئاسۆ زەبتی نێو خوێنە لە وۆیس و شت گەڕێ
قەت بەگوێ مەیخوێنە وە با دووسەتت کاسێت هەبێ