هەر کەبۆم دێ یەک مەسیجی تۆ، لەغەم ئازادەبم
باسی دڵداریش نەبێ، هەر هێندە پێی دڵشادەبم
دڵگوشایە، باسەفایە، پڕبەڵایە، ڕێی ئەویــــن
شەرتەتاماوم لەژیندا، ڕێڕەوی ئەوجادەبم
وەک دەڵێن ئیزنت بەمن داوە کەبێمە خزمەتت
خۆش بەحاڵم، شەرتە تا بم چاوەڕێی ئەو وادەبم
وەرزی ڕێبەندان بەسەر چوو، وا ڕەشەممەو سێ شەشە
کەی دەفەرمووی پێم بڵێ بۆ خزمەتت ئامادەبم
چون ڕفێقیی جوان و پیر زۆر سووک و بێ قیمەت نیە
پێم بڵێ خاڵە منیش بێ ترسی کاک و دادەبم
خاڵ فیدای خاڵی ڕوخت مامە فیدای سینەو مەمت
خاڵ ومامت کێن؟ هەتا قوربانی ئەو ئەفرادەبم
بەو خودا چەند ساڵە دەردێکم لەدڵدا بێ دەوا
تاقە ماچێکم دەیەی قەستەم بەقورعان چا دەبم
دوێکە دایکی نیشتمان، هاتت و بەسرتە پێی کوتم
تۆخەمی ئەمنت نەبێ، من ئاقیبەت ئازادەبم
ڕوو لە ئاسۆ وەرمەگێڕن وەک حەجێ خێروو دەگا
با ئەدی کەم چاو لەدەستی مەستی دەستی بادەبم