پێم بڵێ ئاخر لەسەر چی وادەکەی؟
چۆن دڵت دێنێ کەمن ڕیسوا دەکەی؟
دەمکەیە شەوگەردی کوچەی مەیکەدە
بۆ کەمێ مەی من لەدۆستیت جیا دەکەی؟
من تکام کرد عاشقم کەی؟ خۆت بڵێ
گەر بڵێم خۆم بووم، ئەتۆ بڕوا دەکەی؟
لاقی من لەم ڕێ بلۆقی کـــــــــردوە
پێم بڵێ گەورەم چلۆنی چا دەکەی؟
پیاڵە خاڵی و مەستی بادەی ئاشقیم
پێ پەتیم ڕێبواری ڕێی سارا دەکەی؟
تۆ بە جێی دەرمانی زامی دەردی ڕێ
چاکی ناکەی، خوێشی هەر پێدا دەکەی
چونکە (ئا) م کوت ڕۆژەکەی قالووبەلا
من بەهاوبیری گورووهی (نا) دەکەی
تۆ کە لەملا دەمخەیە چاڵی جەحــــــیم
چاوەڕێی بادەم چلۆن لەو لا دەکــــــەی؟
لیس للانســـــــــان الا ما سعــــــــــــی؟
لەوهەموو خوێنەش ڕژا حاشا دەکەی
گەر بڵێ گشت کردەوی خۆتە کەسم
پێی دەڵێی ئاسۆ ئەدی بێـــــــــجا دەکەی
چۆن دڵت دێنێ کەمن ڕیسوا دەکەی؟
دەمکەیە شەوگەردی کوچەی مەیکەدە
بۆ کەمێ مەی من لەدۆستیت جیا دەکەی؟
من تکام کرد عاشقم کەی؟ خۆت بڵێ
گەر بڵێم خۆم بووم، ئەتۆ بڕوا دەکەی؟
لاقی من لەم ڕێ بلۆقی کـــــــــردوە
پێم بڵێ گەورەم چلۆنی چا دەکەی؟
پیاڵە خاڵی و مەستی بادەی ئاشقیم
پێ پەتیم ڕێبواری ڕێی سارا دەکەی؟
تۆ بە جێی دەرمانی زامی دەردی ڕێ
چاکی ناکەی، خوێشی هەر پێدا دەکەی
چونکە (ئا) م کوت ڕۆژەکەی قالووبەلا
من بەهاوبیری گورووهی (نا) دەکەی
تۆ کە لەملا دەمخەیە چاڵی جەحــــــیم
چاوەڕێی بادەم چلۆن لەو لا دەکــــــەی؟
لیس للانســـــــــان الا ما سعــــــــــــی؟
لەوهەموو خوێنەش ڕژا حاشا دەکەی
گەر بڵێ گشت کردەوی خۆتە کەسم
پێی دەڵێی ئاسۆ ئەدی بێـــــــــجا دەکەی