ئاڵەکۆک

ئاسۆ add_a_photo
ئاسۆ دیوانی ئاسۆ
٥٧. ڕاوچی بێ نەچیر
تاقەجارێ لێم بپرسی وەک چەلان لاودەبمەوە
ڕووم ئەگەر لێوەر بگێڕی، وەک نەوار خاو دەبمەوە

هەر نەڕەخسا قەت لە ڕاوا تووشی یەک نێچیرببم
تاکوودانێ ڕۆدەکەم من، تووشی سەد داو دەبمەوە

ناسکێ ئاسک ڕەوش ڕۆژێ بەشیعرم پێکەنی
نەیدەزانی بەوبزەی من وەک چەلان لاو دەبمەوە

یار ئەگەر مەیلی هەبێ خێڵی نەیار چاویان دەرێ
چون زیاتر ڕووبەڕووی ئاواتی فەوتاو دەبمەوە

ئەی پەری، چاوم وەکوو چاوەی سەراوی هەوڵیە
چاوی تۆماچ کەم ئەدی زوو خاوەنی چاو دەبمەوە

حەمدی ئەوخوا چۆن نەکەم واتۆی بەمن کرد ئاشنا
چونکە تۆم بێ خاوەنی شیعرو وتەی باو دەبمەوە

من لەسەر دوندی ئەویندا پەرچەمی شەوقم چەقاند
چش بەوێنەی پیرەڕاوچی، ئێستە بێ ڕاو دەبمەوە

دەردی من ڕەنجی گەلە خەڵکی دەڵێن پێم ئاشقە
چون بەپیریش ئاشقی خاک و گوڵ و ئاو دەبمەوە

یاری دڵسۆزم ئەمن ئاسۆی گەلی ژێر دەستە نیم
تابمێنم یاوەری مەزڵووم و داماو دەبمەوە
نووسین: کارزان

پەراوێز edit