دەڵێم شیعرێ بڵێم بۆ تۆ، کەوەک لێوت تەڕ وجوان بێ
بەچەشنی نیونیگایێکت، دەوای دەردوغەم وژان بێ
بریقەی هەستی مەعناکەی، وەکوو ئەو کوڵمە سوورەی تۆ
گوڵاو پڕژێنی ئەندامی کزو لاوازی دەوران بێ
وەکوو جووڵەی خەیاڵم بێ لەکاتێکدا کە دەمدوێنی
لەدڵدا شوێنی وەک بەرقی تریشقەی هەوری باران بێ
غەزەل بێ قەتعەبێ یاخۆ موسەممەت بێت و دوو بەیتی
لەشەرحی چاوەکەی تۆدا وشەی سەرزار ولێوان بێ
بەوێنەی زولفی کاڵی تۆ بەوێنەی ڕیزی خاڵی تۆ
ئەگەرچی کاڵ وسادەش بێ بەڵام جێی ڕێزی لاوان بێ
وەکوو لەنجەت لەرەی سینەت تەکان دا هەستی پیروجوان
لەڕاستیدا تەوژم و تین لەبۆ سووتاوو بریان بێ
لەبێ ڕەحمی جەفا پیشان شکایەت باتە بەر یەزدان
بڵێسەی ئاگری میحنەت لەهەر دێڕی نەمایان بێ
وەکوو ملوێنکی مل نەخشی مڵ و سینەومەمی ڕووتە
بەپیتی جوانی کوردی ئەم قەڵەم بێ و لێی هەراسان بێ
کزەی وەک جەرگی ئاشق بێ لەکاتی دیتنی دڵبەر
شنەی وەگ فێنکی نێوداران لەکاتی بەر بەیانان بێ
بەڵام هەرچەندەکەم تەبعم بدەم هان بۆ وەها شیعرێ
لەبۆم نایێ مەگەر تەبعم لەڕیزی تەبعی گۆران بێ
بەشی تۆی دا خودا جوانی و جەفاکاری و دڵ ئەستێنی
بەشی ئاسۆش دەبا هەر وا وتار و شیعر وپەخشان بێ