پاییز، دڵتەنگ، پاییز ڕەنگ زەرد
من بە فرمێسک تۆ ئاهی سەرد
با هاوارمان بگرێ ئاسمان
تۆ بۆ گوڵ و من هاوڕێکان
تۆ بۆ باغی زەرد هەڵگەڕاو
من بۆ شیعری پەنجە پەڕاو
تۆ بۆ گەڵای ویشک و بێ تین
من بۆ لێوی ویشکی بێ ئەوین
تۆ بۆ جۆگەی قەوزە گرتوو
منیش بۆ هاوڕێی لەدەس چوو
تۆ بۆ کانی ویشکی بێ ئاو
من بۆ زنەی فرمێسکی چاو
وەرە تۆ شینگێڕبە بۆخۆت
با ئەمنیش بیسێنمەوە بۆت
پاییز دڵتەنگ، پاییز ڕەنگ زەرد
من بە فرمێسک تۆ ئاهی سەرد
با هاوڕێ بین بڕژێ بەلا
لە من فرمێسک و لە تۆ گەڵا
پاییز من هاوڕێی خەمانم
ئاخم، ئۆفم، دەردم، ژانم
زەردەم لێ بوو بە زەردی تۆ
لێوم سڕەو نایەتەگۆ
پاییز منیش وەک باغێ بووم
بەدەس خەزانێ زووڕەس چووم
هەر بەسەوزی گەڵام وەرین
زەلکەم لێ بوە بەحرین بەرین
تاڵی بادەی سووڕی دەوران
خەمی ئاواتی نێو هەوران
هەر بەلاوی پیریان کردم
تین و تاوی شەوقیان بردم
ئێستا منم و ئازاری شەو
ئێستا منم و چاوی بێ خەو
دڵ گۆڕستانی ئەوینە
نامۆی نیگاو پێکەنینە
پێکەنینی لێوێکی ئاڵ
هەودای نیگای دوو چاوی کاڵ
هەر چەن ئەوین قەت نامرێ
ژەنگی لەبیر چوون ناگرێ
پاییز ڕەنگ زەرد، پاییز هاودەرد
من شیعرم هەن، تۆ ڕەنگی زەرد
بگری بگری، نم نم، تۆ تۆ
تووند کە هەوری دەمەو ئاسۆ
مەگری بۆ من بگری بۆخۆت
با ئەمنیش بیسێنمەوە بۆت
بگرین بۆ مەرگی پێکەنین
بۆ چاوی سووری دەریای شین
بۆ سازی بێ نەوا و ئاهەنگ
بۆ گۆرانی بێژی دڵتەنگ
بۆ شاعیری بێ دەسەڵات
ئەوینداری جوانی و خەبات
بۆ زەوقی لە دڵاندا مردوو
بۆ ژیلەمۆی چاوەڕێی فوو
پاییز پاییز، ڕەنگ زەرد، دڵتەنگ
بگری دڵ پڕ ئازارو ژەنگ
مەگری بۆ من بگری بۆخۆت
با ئەمنیش بیسێنمەوە بۆت!
من بە فرمێسک تۆ ئاهی سەرد
با هاوارمان بگرێ ئاسمان
تۆ بۆ گوڵ و من هاوڕێکان
تۆ بۆ باغی زەرد هەڵگەڕاو
من بۆ شیعری پەنجە پەڕاو
تۆ بۆ گەڵای ویشک و بێ تین
من بۆ لێوی ویشکی بێ ئەوین
تۆ بۆ جۆگەی قەوزە گرتوو
منیش بۆ هاوڕێی لەدەس چوو
تۆ بۆ کانی ویشکی بێ ئاو
من بۆ زنەی فرمێسکی چاو
وەرە تۆ شینگێڕبە بۆخۆت
با ئەمنیش بیسێنمەوە بۆت
پاییز دڵتەنگ، پاییز ڕەنگ زەرد
من بە فرمێسک تۆ ئاهی سەرد
با هاوڕێ بین بڕژێ بەلا
لە من فرمێسک و لە تۆ گەڵا
پاییز من هاوڕێی خەمانم
ئاخم، ئۆفم، دەردم، ژانم
زەردەم لێ بوو بە زەردی تۆ
لێوم سڕەو نایەتەگۆ
پاییز منیش وەک باغێ بووم
بەدەس خەزانێ زووڕەس چووم
هەر بەسەوزی گەڵام وەرین
زەلکەم لێ بوە بەحرین بەرین
تاڵی بادەی سووڕی دەوران
خەمی ئاواتی نێو هەوران
هەر بەلاوی پیریان کردم
تین و تاوی شەوقیان بردم
ئێستا منم و ئازاری شەو
ئێستا منم و چاوی بێ خەو
دڵ گۆڕستانی ئەوینە
نامۆی نیگاو پێکەنینە
پێکەنینی لێوێکی ئاڵ
هەودای نیگای دوو چاوی کاڵ
هەر چەن ئەوین قەت نامرێ
ژەنگی لەبیر چوون ناگرێ
پاییز ڕەنگ زەرد، پاییز هاودەرد
من شیعرم هەن، تۆ ڕەنگی زەرد
بگری بگری، نم نم، تۆ تۆ
تووند کە هەوری دەمەو ئاسۆ
مەگری بۆ من بگری بۆخۆت
با ئەمنیش بیسێنمەوە بۆت
بگرین بۆ مەرگی پێکەنین
بۆ چاوی سووری دەریای شین
بۆ سازی بێ نەوا و ئاهەنگ
بۆ گۆرانی بێژی دڵتەنگ
بۆ شاعیری بێ دەسەڵات
ئەوینداری جوانی و خەبات
بۆ زەوقی لە دڵاندا مردوو
بۆ ژیلەمۆی چاوەڕێی فوو
پاییز پاییز، ڕەنگ زەرد، دڵتەنگ
بگری دڵ پڕ ئازارو ژەنگ
مەگری بۆ من بگری بۆخۆت
با ئەمنیش بیسێنمەوە بۆت!