تالەدەردێ نەگوزەرێی، دەرمانێ دیکەت نادەنێ
ڕێگەخوی ڕێنوێنە بۆ ڕێبوار، کەچۆن سەرپێوە نێ
تۆ ئەگەر ڕابی و لە ڕێگا شارەزا، ترست نەبێ
یەک نەسیحەت بگرە گوێ، قەت قەت مەڕۆ تاقی تەنێ
یار خەیاڵیشی لەڕێدا هەروەکوو هاوڕێی دڵە
ئاوی فێنکی ڕێگەیە ئەو ئاوی قووڵکی گەردەنێ
ئاوی قوڵکی گەردنی یارە کە لێوێ تەڕ بکات
تاهەبێ بار نایگرێ دایمەدەبێ هەر پێبکەنێ
گەرسەری زولفێ ببێتە باوەشێنی عاشقێ
حەقیەتی هەر دایمە کۆرپەی خۆشەویستی ڕاژەنێ
ئاگەداربە! بازی چاوبەسراوی شات تێبەر نەبێ
خۆ لەخۆڕا ئەوهەموو گۆشت وپڵاوەی نادەنێ
ماڵی خۆت بافەڕشی کاشانی نەبێ قەیدی نیە
خۆشترە لەو شوققەساز دەکرێ بەوامی مەسکەنێ
زاڵمان گەرتیکەیێ نانت دەنێ دوانت دەخۆن
خۆش بەحاڵ ئەوشەخسە وا کەڵپەی تەماحی هەڵکەنێ
زۆری واهەن دێن پلەوپایەی ئەویندار سووک دەکەن
کوانێ دەریا پیس دەبێ گەر سەگ دەمێکی پێوەنێ؟ !
دەردی ئاسۆ زامی ئەو سوارەن لەقامی کۆنەدا
ژانی زامی ناشکێ ئیللا بەماچی ژێر چەنێ