ئاڵەکۆک

ئاسۆ add_a_photo
ئاسۆ دیوانی ئاسۆ
٤٤. دڵپڕ
هێندە لەم ئازاری ژینی نالەبارە دڵپڕم
هەر دەڵێی تەیرێکی تەنیای سەر کەلێ سارد وسڕم

کوا؟ لەکوێی؟ ئەی تینی تاوی نیوەڕۆژی ئاشقیم
ساردە، سەرمامە، نەماوە لەم کەلە تین وگوڕم

هێزی باڵم پێ بدە ئەی شاپەڕی ئاسمانی پاک
تا هەڵۆ ئاسا بەرەو بەرزایی کوێستان هەڵفڕم

شیعری من خنجێری بەر پشتێندی لاوی پێشترە
دڵنیابن تاهەبم قەت دەسکەکەی خۆم نابڕم

ساقیا! تیغی خەیانەت تیژە جامێ تێکە بۆم
با لەزارم بێتەدەر پشکۆی کەلیمەی وەک گڕم

تا بڵێم ئەی خوایە کەعبەو جەننەتت حەڕڕاج کرا
کەربەلا تەنگی بەحەج توندکردوە هیچیان ناکڕم

کوانێ واژەی کاک و دادەی ساڵی ساڵان بەرخی بام
کەی هەمیسان دەبنە یەک جاف و گەورک و کەڵوڕم؟

لاوەکان دەستان دەنە قەبزەی قەڵەمم، نەک تیروشیر!
ڕوو لە ئاسۆ وەر مەگێڕن چاوەڕێی یەک ئاوڕم
نووسین: کارزان

پەراوێز edit