ئاڵەکۆک

ئاسۆ add_a_photo
ئاسۆ دیوانی ئاسۆ
٤٥. پەیامی ڕووناک
تۆخودا ماندوو مەبە ئەی دڵ لەڕێگەی ماڵی یار
فیکری ئەوساڵت هەبێ، بەسیە ئەدی خۆزگەم بە پار

کەم لەدەستی دۆستی نامەرد ژاری مارت چەشتوە؟
ئەوشتەی نورت ئەداتێ، چاوی یارە، چاوی یار

عاشیرەی ڕووناکە واپێی تەی دەبێ کات و مەکان
دووی کەوە، ئەممابەشەرتێ، چۆمی ڕێ هەیبێ بووار

گەرلەنێو سارای ئەوین، لاقت بلۆقی کردوە
بەڵگەیە بۆسەختیی ڕێگا، لێیگەڕێ بۆ یادگار

گەر ویسالت دەسکەوێ روتبەو تەرازت بۆچیە؟
ژین هەمووی هەر ئیمتحانە، کواهەرێمی ئیختیار

تۆ لە ئەووەڵ جەبرەنی هاتوویە ئەم وێرانەوە
مەسڵەحەت بینی چیە؟ گوێ مەگرە ئیخبار ونەوار

زۆرکەسان خەوتن بەیانی بچنەسەر تەختی بەخت
بێ ئەوەی ڕۆژبێتەوە خستیانە قەبری تەنگ وتار

زۆرکەسان بۆ ڕێی حەجێ ڕێکەوتن و لەو ڕمڵەدا
پێچەکەی سەریان لەبەر دڕکی موغیلان بوو بە بار

ڕۆژی ڕوون هەرچاوی ڕووناکە لە ئاسۆ دەرکەوێ
تاقە ماچێکی لەبەردی کابە دەردێنێ دەمار
نووسین: کارزان

پەراوێز edit