تێپەڕ دەبێ وەک خەونی خۆش، ئەم عومرە، ساڵی وەک سەعات
ئەسکەندەریش بەوقودرەتە، هەر نەیدیەوە ئاوی حەیات
زۆر بێ عەقڵ بوو والەبەر قودرەت هەموو عالەم گەڕا
لەو ئاتن و ئیسپاڕتی خۆی عاشقی کچێک با، لێو نەبات
سەدکۆشک وکاخ وکەوکەبەی قوربانیی ماچێ لەو لەبەی
کوا شا ئەوەندەن شادمان؟ کاتێ کەیار، بانگت دەکات
تا چل دەڵێی مردن نیە، پەنجا دەلەرزێنێ دڵت
پیاڵەی تەمەن خواربێتەوە، ئەوکاتە حیسان تێدەگات
ئاشتی لەشەڕ زۆرخۆشترە تار باشترە تاکو تفەنگ
بێ زەڕترە ئەوشایەرەی حەیران دەبێژێ بۆ جەمات
ئەو فەلسەفەو عەقڵ وگزەو فێڵ و سیاسەت بازیە
وەک داب ویاسای جەنگەڵە، زایف بی، هێزدار دەتخوات
ماڵ و پلەوپووڵ و پڵاو، هەر بۆئەوان، ئەو خەڵکە هیچ
قەرتاڵەیە کالا دەدەن، تاخەڵکی ئابڕووی خۆی ببات
ساقی وەرە لەم بەحسەدا من گێژی سیحری یەک نەمم
موترب! لەتارت پەنجەیێ، مەیخانەچی! ڕوون بێ چرات
تۆ بەستەیەک، من یەک غەزەل، بایارەکەی پارم ئەدی
لەجیاتی ئەو قەرتاڵەیە، ماچێ بەئاسۆی خۆی بدات