ئاڵەکۆک

ئاسۆ add_a_photo
ئاسۆ دیوانی ئاسۆ
٤٢. دوحای شێخزادە
تۆم هەبێ پیریی چ حەددێکی هەیە لێم درکەوێ
ماچی تۆم بێ گەر بەهەشتیشم دەنێ هەر نامەوێ

قەت لەدەس بوون ونەبوونیی من نەبوم زارو زەبون
ئادەمێکی نێو بەهەشتم سێوی سینەت دەرکەوێ

کوا سکاڵای من لەدەس جەبری زەمان ودەورەیە؟
زاڵمت دیوە هەمیشە فەقری مەزڵوومی نەوێ؟

خوابکا ئەوڕۆژە بێ سێڵاوی خەڵکی هەڵبسێ
ئەودەمەی پیاوم دەوێ بۆشێرە کوردان دەرکەوێ

ڕەش دیعایەی ئیمپڕاتۆڕی هەبی زەردی دەکەم
سوور بەرم بگرێ بە یەک هەل دەیگەیێنمە مەسکەوێ

کوردم و لەم تۆپە خۆڵینەی خودا مافم هەیە
خۆڕەجەب جەردەی ترک نیم! من حەقی خۆمم دەوێ

واوەرە ئەی کیژی شێخزادە دەسێ هەڵبێنەوە
وەی قەزای سرتەت لە هەرچی زاڵمی عەسرە کەوێ

تۆبزانە تائەوین مابێ خەباتیش هەر دەبێ
ڕۆژ لە ئاسۆدێتە دەر، ڕۆشن دەکا تاریی شەوێ
نووسین: کارزان

پەراوێز edit