ئاڵەکۆک

ئاسۆ add_a_photo
ئاسۆ دیوانی ئاسۆ
٤. وەک قەڵەم کورت و شکاوە شەوپەڕی باڵی خەیاڵ
وەک قەڵەم کورت و شکاوە شەوپەڕی باڵی خەیاڵ
هێندە تیری شەو درا لێی شڕشڕە تاڵی خەیاڵ

ئۆف لەدەس شەوگاری دووری و بێ بەیانی دڵپڕی
سەختە زۆر سەختە کە ئەسرین بێتە هاوماڵی خەیاڵ

هاودەمی فرمێسکی چاوی من بوو ئیمشەو شەم هەتا
بوومە لێڵەی بەربەیان گریا لە نێو ماڵی خەیاڵ

کێ دەکا هەستی دڵێکی کە ئەویندارە هەتا
نەی‌گرێ جەزبەی شەوانە و بێتە هاواڵی خەیاڵ

نایەتە نێو حاڵی کۆڕی سۆفیانەی دڵ هەتا
شێخ نەنۆشێ جورعەیێ لەو شەربەتی تاڵی خەیاڵ

تاوەکو لاتیلی چاوێ نەیگەزێ جەرگی لە دوور
مەنجەڵی دڵ کوا وەکوڵ دێ و دێتە نێو حاڵی خەیاڵ

من کە پێکراوی خەدەنگی چاوی یارم کوا دەکا
وەسفی حاڵی من زمانی ئەلکەن و لاڵی خەیاڵ

شەرتە تا ئاسۆی هومێدم ڕوون دەبێ هەروا بە شەو
تێ‌نەگا دوژمن لە ویستم بچمە ژێر باڵی خەیاڵ
نووسین: کارزان

پەراوێز edit