خۆزگه بەو چۆپیگرەی قەت قەت دەسی بێ دۆ نیه
بۆ ئەوینداری مەبەستی دوێنێکه و ئەورۆ نیه
سارد و گەرمی ڕۆژگارم چێشتووه ساویلکه نیم
دڵڕفێنی خۆ به ڕەنگی ڕووسەری و مانتۆ نیه
یاری جوان، دوور بێ ئەگەر بەرگی ڕەشیشی کرده بەر
جوانیەکەی کارێ دەکا کەس دوژمنی ڕۆ ڕۆ نیه
تۆ هەوێنی شێعری ئاسۆی حەقته مەغروور بی کەمێ
هەستی ئەو فەڕقی هەیه کوا شێعری ئەو نایلۆنیه
خۆ هەمو فەرزانەیەک به قسەی زله زانا نیه
هەر کەسێ ناوی سماییل بوو ئەدی سمکۆ نیه
ئەو کەسەی مەستی ئەوین بێ عاقڵی پێ شێتیه
شێتی کووچەی ماڵی یاره عەوداڵی دەشت و کۆ نیه
من بڵێم چی خاکەکەم خاکێکی عاشق پەروەره
نیشتمان پەروەر مەبەستی لەندەن و مۆسکۆ نیه
ئەی گوڵی جوانم دەزانم ڕەمزی چاوت چی دەڵێ
هەر نیگایێکت له چاو دەشنێتەوه بێ هۆ نیه
هەر گوڵێ ڕەنگێک و هەر گیایێکی بۆنێکی هەیه
ڕاسته ڕێحان بۆنی خۆشه ڕەنگی وەک هێرۆ نیه
موڵک و ماشی عاشقی یەزدان به ئاسۆ هەدیه کرد
چاو له هەرچاوێ دەکا قەت قەت نیگایی نامۆ نیه