ئاڵەکۆک

ئاسۆ add_a_photo
ئاسۆ دیوانی ئاسۆ
٢. نەورۆز
نەورۆز ئەی جێژنی ڕازاوه
یادگاری بەرزی کاوه

بێ شک تو جێژنی کوردانی
ساڵه هایه لەگەڵمانی

پیری به ساڵا چووی مێژووی
گەرمی، سووری، سەوزی، زیندووی

جێژنی گڕ و گوڕ و شادیت
تویشو بۆ ڕێگای ئازادیت

له جیهاندا جێژن زۆرن
به دەیان و سەدان جۆرن

بەڵام جێژنی کام گەل و هۆز؟
دەتوانێ ببێته نەورۆز؟

تۆ جێژنی مەرگی خوێن مژی
تۆ به تاریکی و شەڕ دژی

نەورۆز تۆ دژ به مردنی
تۆ دڕکی چاوی دوژمنی

ئاڵای سووری ڕزگاریی تۆ
پێغەمبەری بەهاری تۆ

کێ دەتوانێ بتفەوتێنێ؟
یان تۆ له ئێمه بستێنێ؟

نەورۆز نەورۆز ڕۆژێک دێ من
ئاگره سووره کەی جێژن

بێمه سەر دوندی هەڵگورد
بڵێم ئاوایه جێژنی کورد

تا ئەو ڕۆژه سوور بمێنه
گڕی شادیت داگرسێنه

دەبێ هەروا گەشاوه بی
دژ به زوڵم و ئاژاوه بی

ڕۆژێک دێت که وەکوو ساڵان
لەگەڵ دۆستان و هەڤالان

بکەوینه ناو شار و دێ
بیکەینه بەزم و هەڵپەڕکێ

بێژین هەلاوه مەلاوه
ئەگەر چی بەشمان خوراوه

من ئەو ڕۆژەم لا دوور نیه
ڕزگار بین لەم نەگبەتییه

نەورۆز ئەی جێژنی ڕازاوه
ئەو ڕێگایه زۆری ماوه؟
نووسین: میدیا

پەراوێز edit