ئاڵەکۆک

نالی add_a_photo
نالی دیوانی نالی
٦٠. کە تۆی قیبلە دەمت سا بێنە قوربان
کە تۆی قیبلە، دەمت سا بێنە، قوربان!
لەسەر قوبلە دڵم مەشکێنە، قوربان!
وەرە بنواڕە دوو دەستی حەناییم
حەنایی چی؟ هەموو خۆ خوێنە قوربان!
شەقی کە، غەیری حوببی تۆی تێدا بێ،
بە دەستی خۆت دڵم دەربێنە، قوربان!
لە بۆ خەڵقی خەڵات بەخشانی ماچە
خەڵاتی من هەموو خۆ جوێنە، قوربان!
فوتووری چاوەکانت نانوێنی
بە نالی فیتنە بەس بنوێنە، قوربان!

پەراوێز edit