ئاڵەکۆک

نالی add_a_photo
نالی دیوانی نالی
٥١. ئەم سەرسەری بازانە کەوا هەمسەری بوومن
ئەم سەرسەری بازانە کەوا هەمسەری بوومن
موشکیل، بگەنە ساعیدی شاهێکی وەکوو من
تا نەشئە نەچێژن لە لەبی کەوسەری ساقی،
بێچارە چوزانن کە هەموو مەستی زەقوومن؟ !
ڕووناکیی ڕوو شەوقە لە نێو زوڵمەتی موودا
وەجهی ئەمەتە دڵ هەموو پەروانەیی موومن
زوڵفم بە نەسەب سیلسیلەیی ڕیفعەت و شانە
من دەیخەمە بەر پێ کە حەبەش زادەیی ڕوومن
من سەروی ڕەوانی چەمەنی عالەمی باڵام
نالی بە توفەیلی بووەتە سایە لە دوو من

پەراوێز edit