سوروشکی من کە لێڵاوە، غوباری کۆه و هاموونە
وەرە سەرچاوەکەم بنواڕە، وەک ئاوێنە، چەند ڕوونە!
مونەججیم کەرگەس و لاشەی لەلا شەیئێکە، نەیزانی
کە ئەم ئەفلاکە چەند لاکە، کە ئەم گەردوونە چەند دوونە
لە دەورانی تەبیعەتدا لەگەڵ «سەوری» فەلەک جووتە
لە ملیا چەمبەری دەوران و تەوقی چەرخی گەردوونە
لەسایەی شەخسێکی هیممەت بڵند، ئاسوودەیە شارێ
بەڵێ خیتتەی سولەیمانی سەوادی زیللی کودروونە
وەرە سەیری خیابان و بەیازی دەفتەری نالی
کە سەف سەف، مەسرەعی بەرجەستە، ڕیزی سەروی مەوزوونە