ئاڵەکۆک

نالی add_a_photo
نالی دیوانی نالی
١١٢. سەراپای گوارە زەردی ترس و لەرزە
سەراپای گوارە زەردی ترس و لەرزە
دەڵێی عاسی بووە لەو جێگە بەرزە!
سوروشکم ئاب و دانەی نارە، کێ دی:
بە گەرمی داوەرێ بەم تەرزە تەرزە؟ !
ئەلا ئەی ئاسکی ناسک، بە باسک
شکاندت گەردنی سەد شێری شەرزە!
ئەلا ئەی نازەنین ئاهوو، بە باهوو
دڵی سەییادی خۆت هێنایە لەرزە!
دەفەرمووی: چاوەکەت زەنجیر کە نالی!
کە موتڵەق چا نییە ئینسانی هەرزە

پەراوێز edit