ئاڵەکۆک

نالی add_a_photo
نالی دیوانی نالی
١٠٦. خاڵی بەینی چاو و ئەبرۆت ئینتیخابی کاتیبە
خاڵی بەینی چاو و ئەبرۆت ئینتیخابی کاتیبە
یەعنی نوقتەی فەرقی ئیبنوموقلە ویبنوحاجیبە
عەیب و لەعبی خەڵقی کرد تا یاری خستە داوی خۆی
خەسمەکەی من کەلبی ئاهوو گیرە، خیرسی لاعیبە
لەشکری خەتتی شکستە و، تیپی زوڵفی تار و مار
پادشاهی حوسنی عالەم گیری هێشتا غالیبە
حازری ئەمر و خیتابە دڵ، ئەگەرچی مەنهییە!
ڕاجیعی تۆیە زەمیری من، ئەگەرچی غائیبە!
نالی ئێستە تاجی شاهی و تەختی خاقانی هەیە
شەوکەت ئارا، موحتەشەم دیوانە، فیکرەت سائیبە

پەراوێز edit