حلقە در گوشی کەفی ڕەنگینی تۆیە ئەم دەفە
با نەناڵێ، لێی مەدە عَنْ لَطْمِهِ کفَّ الْکفَه!
نەی، کە ساحیب سێرڕە، سەر تا پا بە ئەمری کنْ کونە
باتینی قِفْ قِفْ عَلی سِرِّی، بە زاهیر قەف قەفە
خۆشترە عوزری گونەهکاران لە سەد زیکری ڕیا
ئەم بە نەرمی عەفوە عەفوە، ئەو بە توندیی عەف عەفە
شێخی و سەر لنگە دەستاڕی بە دەستاری بوزورگ
ڕەندم و، دەستاری کەللەی من دەفە، نەک میندەفە
خادیمی مەخدوومییە، ماقووڵی ناماقووڵییە
لەم دەرە ئاسەف سولەیمانە، سولەیمان ئاسەفە
ساحێبی علم الکتابە موتریبی هودهود نەفەس
یا سولەیمانە لە اخوان الصفا، ئاسەف سەفە
جامی تاقی مەیکەدە میشکاتی قیندیلی دڵە
شیشە پڕ قەرقەف لە ڕەفڕەف شاهی عالی ڕەفڕەفە
تەبعی نالی توندە ئەمڕۆ، یا بە نەشئەی نیم نیگاه
مەستی ڕەحڕاح و مەی و ڕاح و قەراح و قەرقەفە؟ !