ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٩٣. ڕۆژی خۆشەویستی (ڤاڵانتاین)
هەموو ساڵێ ڕۆژی ٢/١٤ ڕۆژی ئاشقانە
ڕۆژی جیهانی ئەوین و خۆشەویستانە
لەم ڕۆژەدا ئەوینان گوڵ ئەدەن بەیەک
ژیان بەخۆشەویستیەوە دیمەنی جوانە

*** *** ***

ڤاڵانتاینە ڕۆژی دۆست و دڵداران
ڕۆژی خۆشەویستان عەشق و یاران
ڕۆژێکی پیرۆزە و ئەمەنەش جوانە
سۆز تیا بەشەکرێ وەک تاوی باران

*** *** ***

لەم ڕۆژەیە ئەوینداران بەزەردەخەنە
یەکتر بینینیان بۆ کات بەسەربردنە
ئەو کاتە خۆشانەی بەسەری ئەبەن
ساد بۆ ساد یەکتریان زۆر لا شیرینە

*** *** ***

مرۆڤ کە عەشق بوو ئەبێتە شاعیر
ئەبێتە نوسەر و ئەشبێتە ڕووناکبیر
یا ئەبێتە هونەرمەن یا چیرۆک نوس
میهرەبان ئەبێ لەگەڵ ئەقڵ و ژیر

*** *** **

ئەوانەی کەوا ئەشق و ئەوینن
هەمیشە لای خەڵک زبان شیرینن
باش و خۆبەخش و دڵپاک و سادە
یاخود مرۆڤانی گەلێ سەنگینن

*** *** **•

ڤاڵانتاین واتا ڕۆژی خۆشەویستی
ڕۆژێکی جوان و ڕۆژێ پڕ هەستی
لەم ڕۆژەیە ئاشقان بەدڵ لای یەکن
جێژوان دائەنێن بەدڵ و خۆویستی

*** *** ***

هیچ شتێ وەک ئەوین دڵت خۆش ناکا؟
هیچ دڕندەیە وەک عەشق دڵ وێران ناکا؟
دڵ بەم چەمکانەوە خۆشە و ناخۆشە
دڵ بێ خۆشەویستی وەک دارێ بۆشە.

*** *** ***
بەریتانیا
٢٠٢٥/٢/١١
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit