ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٩٢. بیرکردنەوە
خۆت بیر کەرەوە کامەیان ڕاستە
هیچ ڕاڕا مەبە بەدڵ و بە هەستە؟
ئەگەر نازانی ڕای خۆت هەڵبژێری
ئەوەی دەیزانی دیارە خۆ ویستە
ئەوەی پێت وایە پێی ناچێ وا بێ
لەهەرشتێ ئەبێ بکەی هەڵوێستە
بۆ چوونەکانت گەلێک جیاوازن
نەک بەم دەست و نە بەو دەستە
بۆ ئەوەی زیاتر بۆت ڕوون بێتەوە
لەعیلم و زانین هەرگیز مەوەستە
بڕیارێ مەدە تا نەگەیتە ئەنجام
ورد بینی بکە چەندە پێویستە؟
زانیاری ڕاست و چەپ و عاریفان
لەنوسین و شیعر گۆرانی و بەستە
بەقوڵی بیخوێنە و تێبگەو وەریگرە
جوان شیکەرەوە بە وشە و ڕستە
ئینجا بڕیار بدە بەڕاست و دروستی
کامە مە بەستە و کامەیان ڕاستە؟
هەرچەنێ لەم ژیانە کە زیاتر بژی؟
ئەوەندە گرنگە ئەوەنەش پێویستە!
زۆر گرنگە بۆ مرۆڤ کە شت بزانێ
نەک خۆی بخاتە ڕاڕا و هەڵوێستە
تا بۆت ئەکرێ دوای ڕاستی بکەوە
نەوەک بەکوێری و یا بە خۆ ویستە
خۆت مەدە دەستی قەزاو قەدەرێ
ڕێگەی ڕاست بگرە ئەوەی پێویستە.
بەریتانیا
٢٠٢٥/١/٣٠
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit