ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٩٤. شەوی بەرات
ئەم شەو شەوی بەراتە
شەوی نوقڵ و چوکلاتە
وا مناڵان ئەگەڕێن
بیبە خشە ئەوەی لاتە

*** *** ***

گەڕان بەجلی کوردیەوە
بێن بە پێشوازیانەوە
پێیان بەن نقوڵ و شیرنی
ئاوڕێکیان لێ بەنەوە

*** *** ***

شەوێ خۆشە بۆ مناڵ
هەر چەن ئەکا گڕو گاڵ؟
لە کەشێکی خۆشایە
هەر وەتا نافڕێ بەباڵ

*** *** ***

بەرات شەوێکی خۆشە
تامی شیرینی بنۆشە
لەجیاتی تامی شیرنی
ماچێ لەو لێوە گەشە

*** *** ***

خەڵاتم کە خەڵاتێ
بۆ ئەم شەوی بەراتێ
لە جیاتی نقڵ و نەبات
با لێوت بزەم باتێ

*** *** ***

هەتتا درەننگانی شەو
چاوی من ناچێتە خەو
ئەو شەوە بۆ من تایبەتە
ئەچمە ژوانێ لەگەڵ ئەو

*** *** ***

شەوێ نایەب بۆ هەموان
بۆ گەورە و لاوو مناڵان
بەخۆشی ئەیگوزەرێنن
تایبەت بۆ ووردیلەکان

*** *** ***

ماڵان گەڕان بۆ چوکلیات
جار جار پارەش بەخەڵات
دڵیان شا گەشکە ئەگرێ
کە وەریانگرتووە خەڵات.

*** *** ***

تێبینی // بەرات وشەیەکی ڕەسەن و ڕەوانی کوردیە ئەم بۆنە و جەژنەش هی ئێمەی کوردە و (محەمەد مەردان)یش لە ساڵی (٢٠١٢)، کەلەپوور و فولکلۆرناس، دەستپێشخەریی کرد و کتێبێکی تایبەتی لەسەر مێژووی ئەم جەژنە بە چاپ گەیاندووە. ئەم کتێبەی لەسەر بەرات نوسیوە و توێژینەوەیەکی مێژوویی پەیڕەو کردووە. ئێستا کتێبەکەی لە لایەن 'محەمەد نەزیف''ـەوە، وەرگێڕادراوەتە سەر زمانی عەرەبی و چاوەڕێی چاپە.
بەریتانیا
٢٠٢٥/٢/١٣
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit