ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٨٨. ڕێگری بزە
کە بیرت بێت ماوەیەک لەمەو پێش بوو
چاوو دڵمان و گیانمان لە لای یەک بوو
لێوم ویستی ببێتە میوانی لێوەکانت بەڵام
لێوەکانت نە یانکرد هاوڕیەتی لێوەکانم
نازانم لێوەکانت بۆچی کردیان دوورە پەرێز؟
ئاخۆ کەی دێ ڕۆژێ بڵێی وەرە بمگرە ئامێز؟
من چاو دڵم لای لێوەکانتە ئاخۆ کەی ڕۆژێ
بەلێوەکانم بڵێ بگەڕێوە سەر لێوەکانم
ئەو کات شاگەشکە ئەبم بزە ئەمگرێ
کە لێوەکانم بەلێوەکانت شاد بێتەوە
گڕو تینی خۆشەویستی لە ماچەوە دێ
هەرکەسێ دوور بێ لەمانە دڵی بۆسۆی لێدێ
ژیان بە خۆشەویستی ئەشق و ئەوینەوە جوانە
دڵێ ئەمانەی تیانەبێ بێلانەیە بەدڵ ناژمێرێ
هەر کەسێ دوور بێ لەمانە مات و مەلولە
بیری پرش و بڵاوە لە مرۆڤی بەئاگا ناچێ
ئەگەر وابێ سودی چییە و بۆ چی باشە؟
سودی بۆ خۆی و بۆ کەسی تریش نابێ.
بەریتانیا
٢٠٢٥/١/٦
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit