ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٨٩. کۆترەکانم
من چوار کۆترم هەیە
یەکیان تازە خەریکە
باڵ ئەگرێت و خریکە
فێری باڵە فڕە ئەکرێ
یەکیان فریوە و بەڵام
هەرەکەوێ هەرەکەوێ و
سەرناکەوێ باڵناگرێ دوانەکەی
تر یەکیان چاوی کوێر ئەکرێ
یەکیان باڵی ئەشکێنرێ و
ناهێڵن بەباڵ بفڕێ هەر چواریشیان
لە لەنگەران و لەنگەر ئەیانگرێ
بەیەکەمم وت تۆ چیت ئەوێ؟
با بزانین چیت پێ ئەکرێ؟ !
لە وەڵامدا وتی کە بێڵن و
خۆم و خوشک و براکانم پێ ڕزگار
ئەکرێ دووەمیان وتی من لە قوڕ
چەقیوم نەک هەر ئێوە تەنانەت خۆشم
پێ ڕزگار ناکرێ وتم بۆ؟ لە وەڵامدا وتی
ناسنامەکەم هەڵگەڕاوەیە و لە پیتی
کۆتاییەوە ناوەکەم دەست پێ ئەکرێ
حەرام زادە و حەرام سەرای
پێ ئەچێنرێ و پێ ئەپێورێ
ئەوە پەندێکی کوردیە کە دەڵێ
هەرچی بچێنیت ئەوە ئەدروێ
هەرگیز ڕبە بەکیلۆ ناپێورێ یا
تەور کە کلکی لە دار نەبێ هەرگیز
داری پێ نابڕدرێ کەواتە کۆتری
دووەم هەر ئەوەی لە هەگبەدایە و
هەر ئەوەشی پێ قبوڵ ئەکرێ بێ
پەڕ و باڵ کراوە ویژدانی پێ لە گۆڕ
ئەنرێ چاوی بەدەستە خوشک و برایانی
هەڵنایە بۆیە وا بێ پەڕو باڵە کرێ
سێ یەمیانە کە چاوی کوێر کراوە و
کوێر ئەکرێ ئەوەش لە لایەن هاوڕێ
خۆیی و دژی کۆترەکانیتر بێ فەرهەنگ
و نەزانین و یاسای سەردەمی کۆن و
ڕمی سوڵتانەکەیەتی بەزۆرە ملێ کە
دا ئەکوترێ گەر لەسەر ئەو ڕێچکەیە
بڕوات ماڵی بەچکەکانی لە مەترسی و
لەسەرە مەرگایە و هەرەسی پێدێنري
کۆتری سێ یەم کە وتمان باڵی شکاوە
یا باڵی ئەشکێنرێ پێی ئەچێ ئەو باڵەی
کە شکاوە و ئەشکێنرێ ئەکرێ چارەسەر
بکرێ ئەوەش لە لایەن دوکتۆرێکی شارەزا
کە بتوانێ برینەکەی پێ دەرمان بکرێ
دوکتۆرەکە بەڕێوەیە بۆ لای کۆترە باڵ
شکاوەکە و هەر ئەوە کە چارەسەری
پێ ئەکرێ کۆتری یەکەم دەستی بەفڕین
کردوە بۆ سەر ئەو دارەی کە بەری پێ ئەگرێ
لق و پۆپی ڕایەڵە کراوە کۆتری دووەم کە
بێ هێزە و بێ توانایە بەرە و دارەکە ئەفڕێ
بەڵام ئەکەوێتە خوارێ کۆتری یەکەم
دەستی ئەگرێ و ئەیەوێ بێتە سەردارەکە و
ڕزگاری بێت هەر چەنە پەڕو باڵی کراوە؟
کۆتری یەکەم هەوڵ ئەدا کە لق و پۆپێکی
پتەوی دارەکە بۆ ئەو دانێ و خۆی پێوە
بگرێ وخۆی پێوە هەڵاوەسێ ڕایەڵەی
جاڵجاڵۆکە لێرەوە دەستپێ دەکات و ڕایەڵە
ئەکرێ کۆتری سێ یەم بەبوێری و ئازایەتی
خۆی و خۆی لەو کوێری و نابیناییە
دەرەهێنرێت ئەدا لەشەقەی باڵ و
دێتە سەر لقێ ئەو دارەی کە کۆتری
یەکەم و دووەمی لەسەرە و لەوئ
جێیە ئەگرێ کۆتری چوارەم لەلایەن
دۆکتۆرێکی شارەزاوە چارەسەر ئەکرێ
باڵە شکاوەکەی ئەپێچرێ و وردە وردە
برینەکەی چاک ئەبێت و ساڕێژ ئەکرێ
ئەویش ئەدا لە شەقەی باڵ و ئەفڕێ و
دێ بەرەو ئەو دارەی کە کۆتری یەکەم و
دووەم و سێ یەم کە ڕایەڵەی جاڵجاڵۆکەی
لە سەر دروستکراوە ئەویش لەسەر لقێ
لەودارە ئەنیشێتەوە و ئەچێتە ناو ڕایەڵەی
جاڵجاڵۆکەکە و خۆ تێکەڵ کێش ئەکات
لە گەڵ دەستە خوشکانی هەر چوار
کۆترەکە بەیەکەوە بڕیارێک ئەدەن
یەک بۆ ئاشتی یەک بۆ ئازادی یەک
بۆ دادپەروەری کۆتایەکەیان بۆ یەکسانی
تێکڕا هەڵکەن ئاڵای گەورەی کوردستانی.
بەریتانیا
٢٠٢٥/١/١٥
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit