ڕەشبیت یا سپی
یاخود هەر ڕەنگێ بی
ناشیرین بیت یا جوان
باڵات بەرز بێت یا کورت
لاواز بیت یا قەڵە و
دەوڵەمەن بی یا هەژار
ئایینت هەبێ یا بێ ئایین بی
نەتەوەت هەبێ یا بێ نەتەوە بی
هەر زمانێکت هەبێ یا بێ زمان بی
بیناییت هەیێ یا بێ بینایی بی
هەستی بیستنت هەبێ یا نابیستی
مرۆڤێکی تەواو بی یا ناتەواو
زانا بیت یا نەزان
خوێنەوار بیت یا نەخوێندەوار
ئاقڵ و ژیر بی یا پەتەڕی و شێت
ئارام بیت یا بزێوو سەرەڕۆ
ڕاستگۆ بی یا درۆزن و فێڵباز
شەڕان گێز بی یا لاشەڕ
دڵت خۆش بێ یا ناخۆش
ڕەزیل بیت یا دڵ و دەسکراوە
تێر بی یا برسی
دڵت پاک بێ یا دڵت پیس
لە باکورەوە هاتبی یا لە باشور
لە ڕۆژ ئاواوە هاتبی یا ڕۆژ هەڵات
لە هەر کیشوەرێ بی یا لە هەر وڵاتێ
لە هەر شارێ بی یا لە هەر گوندێ
هەر خەسڵەتێکت هەیە بەجێی خۆی
گرنگ نییە هەر شێوە و شکڵێکی
سەر بەچی ئایین و بیرو ڕایەکی؟
لە کوێوە هاتوی و هەرچێ بی؟
ئەمانە هیچیان گرنگ نیین؟
بەڵام لە هەموویان گرنگتر
ئەوەیە کە بەواتای وشە
مرۆڤ بیت و مرۆڤ بونیت تێدا بێ
چونکە بەمرۆڤ بونت هەموو ئەو
خەسڵەت و سیفەت و ئایین و
بیر و ڕاو هەموو ئەو شتانەی تر؟
لە خوار ئاستی مرۆڤ بوونەوەیە
کە مرۆڤ بووی هەموو ئەو شتانە
دائەپۆشرێن و نامێنن
مرۆڤ بون کلیلی هەموو دەرگاکانەو
دەرگای ئەرزو ئاسمانەکان دەکاتەوە
تەنانەت دەرگای کردنەوەی حەوت
تەبەقەی ئاسمانیش دەکاتەوە
مرۆڤ بوون هەموو شتە جوانەکانە
مرۆڤ بوون ڕسقە ڕۆژووە
نوێژە پاڕانەوە و عیبادەتە سوجدەیە و
نزایە پاکی و پوختییە
خۆشەویستی و میهرەبانیە
ڕاستی و داد پەروەرییە
ئاشتی و ویژدان و پێکەوە ژیانە
مرۆڤ بوون نانە ئەخورێ
ئاوە تونیایەتیت دەشکێنێ
دڵ ئاسودە دەکات خەمت ناهێڵێ
ڕێگای دوورت بۆ نزیک ئەکاتەوە
مرۆڤ بوون پیری نا هێڵێت
مردنیش لە ناو دەبات
مرۆڤ بوون ئارامی ئەبەخشێ
بەدڵەکان چاوەکان تێرە کات
مرۆڤ بوون جۆگەلەی ئاوە
ئاو ئەگوازێتەوە بۆ کێڵگەکان
ڕایەڵەی ئەرزو ئاسمان ئەسازێنێ
ڕێگاکان بۆ ئەوێ ئاسان ئەکات
مرۆڤ بوون ئەوەنە گەورەو گرنگە
نەچاو ئەیبینێ و حوکمی پێ ئەکرێ
نەدڵ بۆی هەڵەگیرێ و ترپەی پێلێ ئەدرێ
نەڕوحیش ئەو بارستا و مەزندەیە هەڵەگرێ
مرۆڤ بوون لە هەموو شتێ گەورە ترە
هیچ سەرکردەیە یا پرۆفیسۆر و زانایە
قەشە و مەلایە یا پێغەمبەرێ؟
هیچ مرۆڤێکی گەورەو ئازادی خوازێ؟
هیچ گەورە و ئاشتی خوازێ؟
ئەمانەی باسم کردن هەموویان
دەستیان سورە بەخوێن لە بەر ئەوەی
مرۆڤن مرۆڤ بوون جیاوازە لە مرۆڤ
مرۆڤ بوون دوورە لەمانە هەرگیز
ئەمانەی پێ قبوڵ ناکرێ
مرۆڤ بوون دژی شەڕە
دژی برسی کردنە
دژی خوێن ڕشتنە
دژی وێران کارییە
دژی نا یەکسانی و نابەرابەرییە
دژی نادادی و بێویژدانیە
دژی غەدروو فێڵ و زوڵمە
دژی هەموو شتە نەخوازراوەکانی ترە
بەپێچەوانەوە لەگەڵ هەموو شتە جوان و
ئاشتی و بەها ئەخلاقیەکانی ترە
بۆیە من مرۆڤ بوون لە هەموو
کەس و زات و شتێک بەگەورە تر و
پیرۆز تر ئەزانم.
یاخود هەر ڕەنگێ بی
ناشیرین بیت یا جوان
باڵات بەرز بێت یا کورت
لاواز بیت یا قەڵە و
دەوڵەمەن بی یا هەژار
ئایینت هەبێ یا بێ ئایین بی
نەتەوەت هەبێ یا بێ نەتەوە بی
هەر زمانێکت هەبێ یا بێ زمان بی
بیناییت هەیێ یا بێ بینایی بی
هەستی بیستنت هەبێ یا نابیستی
مرۆڤێکی تەواو بی یا ناتەواو
زانا بیت یا نەزان
خوێنەوار بیت یا نەخوێندەوار
ئاقڵ و ژیر بی یا پەتەڕی و شێت
ئارام بیت یا بزێوو سەرەڕۆ
ڕاستگۆ بی یا درۆزن و فێڵباز
شەڕان گێز بی یا لاشەڕ
دڵت خۆش بێ یا ناخۆش
ڕەزیل بیت یا دڵ و دەسکراوە
تێر بی یا برسی
دڵت پاک بێ یا دڵت پیس
لە باکورەوە هاتبی یا لە باشور
لە ڕۆژ ئاواوە هاتبی یا ڕۆژ هەڵات
لە هەر کیشوەرێ بی یا لە هەر وڵاتێ
لە هەر شارێ بی یا لە هەر گوندێ
هەر خەسڵەتێکت هەیە بەجێی خۆی
گرنگ نییە هەر شێوە و شکڵێکی
سەر بەچی ئایین و بیرو ڕایەکی؟
لە کوێوە هاتوی و هەرچێ بی؟
ئەمانە هیچیان گرنگ نیین؟
بەڵام لە هەموویان گرنگتر
ئەوەیە کە بەواتای وشە
مرۆڤ بیت و مرۆڤ بونیت تێدا بێ
چونکە بەمرۆڤ بونت هەموو ئەو
خەسڵەت و سیفەت و ئایین و
بیر و ڕاو هەموو ئەو شتانەی تر؟
لە خوار ئاستی مرۆڤ بوونەوەیە
کە مرۆڤ بووی هەموو ئەو شتانە
دائەپۆشرێن و نامێنن
مرۆڤ بون کلیلی هەموو دەرگاکانەو
دەرگای ئەرزو ئاسمانەکان دەکاتەوە
تەنانەت دەرگای کردنەوەی حەوت
تەبەقەی ئاسمانیش دەکاتەوە
مرۆڤ بوون هەموو شتە جوانەکانە
مرۆڤ بوون ڕسقە ڕۆژووە
نوێژە پاڕانەوە و عیبادەتە سوجدەیە و
نزایە پاکی و پوختییە
خۆشەویستی و میهرەبانیە
ڕاستی و داد پەروەرییە
ئاشتی و ویژدان و پێکەوە ژیانە
مرۆڤ بوون نانە ئەخورێ
ئاوە تونیایەتیت دەشکێنێ
دڵ ئاسودە دەکات خەمت ناهێڵێ
ڕێگای دوورت بۆ نزیک ئەکاتەوە
مرۆڤ بوون پیری نا هێڵێت
مردنیش لە ناو دەبات
مرۆڤ بوون ئارامی ئەبەخشێ
بەدڵەکان چاوەکان تێرە کات
مرۆڤ بوون جۆگەلەی ئاوە
ئاو ئەگوازێتەوە بۆ کێڵگەکان
ڕایەڵەی ئەرزو ئاسمان ئەسازێنێ
ڕێگاکان بۆ ئەوێ ئاسان ئەکات
مرۆڤ بوون ئەوەنە گەورەو گرنگە
نەچاو ئەیبینێ و حوکمی پێ ئەکرێ
نەدڵ بۆی هەڵەگیرێ و ترپەی پێلێ ئەدرێ
نەڕوحیش ئەو بارستا و مەزندەیە هەڵەگرێ
مرۆڤ بوون لە هەموو شتێ گەورە ترە
هیچ سەرکردەیە یا پرۆفیسۆر و زانایە
قەشە و مەلایە یا پێغەمبەرێ؟
هیچ مرۆڤێکی گەورەو ئازادی خوازێ؟
هیچ گەورە و ئاشتی خوازێ؟
ئەمانەی باسم کردن هەموویان
دەستیان سورە بەخوێن لە بەر ئەوەی
مرۆڤن مرۆڤ بوون جیاوازە لە مرۆڤ
مرۆڤ بوون دوورە لەمانە هەرگیز
ئەمانەی پێ قبوڵ ناکرێ
مرۆڤ بوون دژی شەڕە
دژی برسی کردنە
دژی خوێن ڕشتنە
دژی وێران کارییە
دژی نا یەکسانی و نابەرابەرییە
دژی نادادی و بێویژدانیە
دژی غەدروو فێڵ و زوڵمە
دژی هەموو شتە نەخوازراوەکانی ترە
بەپێچەوانەوە لەگەڵ هەموو شتە جوان و
ئاشتی و بەها ئەخلاقیەکانی ترە
بۆیە من مرۆڤ بوون لە هەموو
کەس و زات و شتێک بەگەورە تر و
پیرۆز تر ئەزانم.