ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٨٦. سەری ساڵ
وا سەری ساڵە شار خۆی گۆڕیوە و ڕەنگی ئاڵاوو واڵایە
دڵەکان گشت شادن هیچ خۆشێ بەلای مندا نایە؟
دەبینم خەڵکان دڵخۆشن دێن دەچن بەبەردەممە
هەرچەنە سەری ساڵیشە ڕۆژی لەدایک بوونمە؟
من هەر ئاوا بەد بەخت و کڵۆڵو چارە ڕەشم
غەمبارو بێزارم لەم ژینە هەمیشە بێبەشم؟
سا هاوارە یاران پێم بڵێن من پەنای ناچاریم بۆ کێ بەرم
ئەی ڕازو سکاڵاو گلەیی و بێکەسیم لای کێ باسکەم
هیچ شوێنێ یا کەسێ هەیە کە بێت بەتەنگمەوە؟
تیا پشوو بەم و دڵنەوایم کات بێت بەلامەوە
کوا کە هەس با لەم گێژاوە دەرم بێنێ؟
بالەوە زیاتر ئازارم نەداو دڵم نەشکێنێ
خۆ من جن و جڕو جانەوەر نیم بەڵکو مرۆڤی ئەم زەویەم
خۆشم لە زۆر مرۆڤ بەمرۆڤ دۆست چاکو باش ئەزانم
ئەگەر ئەڵێن وانیە ئەتوانن خۆتان بێن تاقیم بکەنەوە
تاقیکردنەوە باشترین ڕێگایە کە وەبیرتان بێتەوە
ئەو کاتە ئەزانن چۆنم و چۆن ڕەفتار ئەکەم؟
لەهەڵوێستی چاکە دڵنیابە درێغی ناکەم
ئەم دنیایە سەرەپا گەڕام و سوڕام هەر نەمدی دادپەروەری
تەنانەت لەدادگاکانیش نیە ئازادی و یەکسانی بەتەواوی
کەواتە ئەم ژیانەی ئێمە دەوری چی یە باهەر نەبوایە؟
کە ژیان بە دەست خۆت نەبێ چ خۆشیەکی تێدایە؟
گلەیی بێ لەهاتنم و دروستکردنم و مرۆڤ بونم
لەم ژیانەدا کەخۆم بەکۆیلەو سواڵکەر ئەبینم
بەڵام با بزانین چارەنوسی ئەو دنیای کە باسی ئەکەن چۆنە؟
ئایا لەوێ مرۆڤ سەربەستە خۆشحاڵە بەدڵیەتی ئەو ژیانە
ڕزگاری ئەبێت لەهەموو دەردەسەری و نامۆیی سەرزەوی
لە دەزگا سیخوڕو میدیا پڕ و پاگەندە و کاری تری ناشی
لەزوڵم و زۆری و دەسەڵاتدارو نەفس نزم و بێ باکان
گیانمان دەرهات لەململانێی مرۆڤە پلە باڵاکان.
بەریتانیا
٢٠٢٤/١٢/٢٨
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit